نوچەنێت.هه‌ولێر
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان، ئاشکرای دەکات، مەسعود بارزانی سه‌رۆكی كوردستان مزگینی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی پێیه.
مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان و ئه‌ندامی شاندی كوردستان بۆ واشنتۆن، له لێدوانێكیدا له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كانی شاندەکەوە له‌گه‌ڵ گه‌وره به‌رپرسانی ئه‌مەریكا به “كوردستان تی ڤی” ڕاگه‌یاند”سه‌رۆكی هه‌رێم له سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ واشنتۆن و له چاوپێكه‌وتنه‌كانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و جێگری سه‌رۆكی ئه‌مەریكا و به‌رپرسانی دیكه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مەریكا و به‌رپرسان له سێنات و كۆنگرێسی ئه‌مەریكا په‌یامی گه‌لی كوردی پێگه‌یاندن و سوپاسی پشتیوانی ئه‌مەریكای كرد، كه به شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام پشتیوانیان له گه‌لی كورد كردووه، به‌تایبه‌تی هێرشه ئاسمانییه‌كان و ئه‌و پشتیوانییه‌ی كه له‌رووی سه‌ربازییه‌وه به ده‌ست كورد گه‌یشتوون. هه‌روه‌ها له چوارچێوه‌ی ئه‌و هاوپه‌یمانێتییه‌ی به سه‌رپه‌رشتی ئه‌مەریكا له شه‌ڕی دژی داعشدا هاوكاری پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن”.
له‌باره‌ی په‌یامی بارزانی بۆ سه‌ركردایه‌تی ئه‌مەریكا، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی كوردستان دەڵێت”په‌یامی گه‌لی كوردی به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مەریكا گه‌یاند، كه پێویسته داهاتوویه‌كی رووناك بۆ گه‌لی كورد ده‌ستنیشان بكرێ و دڵنیا بێته‌وه له‌وه‌ی گه‌لی كورد جارێكی دیكه تووشی كاره‌سات و مه‌ینه‌تی نابێته‌وه”.
مەسرور بارزانیش دەشڵێت”له چاوپێكه‌وتنه‌كاندا هه‌ستمان كرد له لایه‌ن ئه‌مەریكاوه پشتیوانییه‌كی زۆر بۆ گه‌لی كورد هه‌یه، به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان داوه، كه جارێكی دیكه نایه‌ڵن خیانه‌ت له گه‌لی كورد بكرێ و نایه‌ڵن ده‌ستدرێژی بكرێته سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان. وه‌كو هاوپه‌یمانێكی نێزیك له شه‌ڕی دژی تیرۆریزم و له سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌دا به شێوه‌یه‌كی گشتی سه‌یری هەرێمی كوردستان ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها به‌ڵێنی هاوكاری به‌رده‌وامیشیان بۆ پێشمه‌رگه و بۆ خه‌ڵكی كوردستان داوه و سوپاسی هه‌رێمی كوردستانیان كرد بۆ له‌خۆگرتنی زیاتر له ملیۆنێك و نیو په‌نابه‌ر چ ئه‌وانه‌ی له‌ناو عێراق و چ ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی عێراق هاتوونه‌ته هه‌رێمی كوردستان”.
بارزانی، هاووڵاتیانی كوردستانی دڵنیا كرده‌وه، كه سه‌رۆكی کوردستان مژده‌ی خۆشی پێیه و وتی” ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ش بڵێم، كه دڵنیا بن جه‌نابی سه‌رۆك هه‌واڵی خۆشی پێیه و په‌نا به خوا كوردستان به‌ره‌و سه‌قامگیری زیاتر و سه‌ركه‌وتنی زیاتر هه‌نگاو ده‌نێت”.