نوچەنێت.هه‌ولێر:
وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر دەستگیرکردنی باندێکی دزی كردنی راگه‌یاند کە چەندین کاری دزییان لە وڵاتی ئیمارات و سعودیە و دواجاریش له شاری ھەولێر ئەنجامداوە.
كاروان خۆشناو وته‌بێژی پۆلیسی هه‌ولێر،له‌په‌یجی تایبه‌تی خۆی ئه‌مڕۆ پۆستێكی بڵاوكردوته‌وه‌و نوسیویه‌تی” باندێکی دزی كرد، کە چەندین کاری دزییان لە وڵاتی ئیمارات و سعودیە و دواجاریش له شاری ھەولێر ئەنجامداوە،پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی ھەولێر بە دەستخۆشیەوە توانیان ئەم دزانە دەستگیر بکەن“.
رونیشیكردوه‌ته‌وه”بەیانی لە راپۆرتێکی تایبەت بڵاوی دەکەینەوە“.