نوچەنێت.ههولێر:
ئەندامێكی سەركردایەتیی پارتی دەڵێت،ئەمەریكا دڵنیایی تەواوی داوەتە بارزانی كە بە هەموو شێوەیەك پشتگیریی هەرێم دەكەن.
عارف تەیفوور،ئەندامی سەركردایەتی پارتیی دیموكراتی كوردستان،بە ماڵپەری فەرمی حیزبهكهی راگەیاندوه”سەردانی بارزانی بۆ ئەمەریكا لە كاتێكی زۆر هەستیاردا بوو كە دۆخی عێراق بەرەو قەیران و ناخۆشی دەڕوات بە هۆی بوونی داعش و كێشەی نێوان سوننە و شیعە، بۆیە سەردانەكە زۆر گرینگ بوو و لەوێیش لەسەر ئاستی باڵا پێشوازی لە (سەرۆك بارزانی) كرا، هەرچەندە پڕوپاگەندەی ئەوە دەكرێت كە پێشوازییەكە وەكو پێویست نەبوو، بەڵام بەراستی لەسەر ئاستی باڵادا پێشوازیی لێ كرا و لە كۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆكی ئەمەریكا و وەزارەتی بەرگری و دەرەوەدا، دڵنیایی تەواو دراوەتە (سەرۆك بارزانی) كە بە هەموو شێوەیەك پشتگیریی هەرێم دەكەن و رێگە نادەن ئەو ئەزموون و سەقامگیرییەی لە هەرێم هەیە، تێكبچێت و دوژمن شتێكی ناجۆر دروست بكەن، بۆیە ئەمانە هەمووی بۆ كورد زۆر گرینگ بوون”.
عارف تەیفوور كە لە خولی پێشووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق پۆستی جێگری سەرۆكی هەبوو، وتیشی”ڕاستە لە ئەمەریكا باسیان لەوە كردووە پشتگیری لە یەكیەتیی خاكی عێراق دەكەن،بەڵام بەڵێنیان داوە كە پشتگیریی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش بكەن، میللەتی كوردیش ئەو قۆناخەی تێپەڕاند كە تێیدا بوو و لە ئێستادا لە قۆناخێكی جیاوازدایە، بۆیە پێویستە هەموو كورد بەو سەردانەی (سەرۆك بارزانی) دڵخۆش بن”.
سەبارەت بە سەردانی بارزانی بۆ هەنگاریایش، ئهندامهكهی سهركردایهتی پارتی وتی”ئەو سەردانەیش زۆر گرینگ بوو كە پشتگیریی خۆیان بۆ سەربەخۆیی هەرێم راگەیاند و چاوەڕوان دەكرا ئەو هەڵوێستەیان هەبێت، چونكە دەمێكە پشتگیریی بزاڤی كوردی دەكەن و پەیوەندییەكی ئابوورییان لەگەڵ هەرێمی كوردستاندا هەیە، بە تایبەت كۆمەڵێك كۆمپانیای هەنگاریایی لە هەرێم لە بواری نەوتدا كار دەكەن، بۆیە ئەمە هەڵوێستێكی جوامێرانە بوو”.