نوچەنێت.هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوەری گەییشتنە وڵاتی چیك و بڕیاریشه لەگەڵ سەرۆك و سەرۆكوەزیران و گەورەبەرپرسانی ئه‌و وڵاته كۆببنەوە.
لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەكەی بۆ دەرەوەی وڵات، ئەمڕۆ سێشەممە 12ـی 5ـی 2015، مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوەری گەییشتنە شاری (پڕاگ)ـی پایتەختی كۆماری چیك و، لە فڕگەی شاری پڕاگ لە لایەن جێگری وەزیری دەرەوەی چیك و باڵیۆزی چیك لە عێراق پێشوازی كران.
بڕیار وایە سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و شاندی یاوەری لەگەڵ سەرۆك و سەرۆكوەزیران و گەورەبەرپرسانی وڵاتی چیك كۆ ببنەوە.
لەم سەردانەدا مەسرور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێم و مستەفا سەید قادر وەزیری پێشمەرگە و د.فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و دەرباز كۆسرەت ڕەسول وەزیری ئاوەدانكردنەوە و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێم یاوەری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بوون.