نوچەنێت.هه‌ولێر:
هه‌شت ساڵه هه‌رێم رێگری له په‌سه‌ندكردنی یاسایی دادگای فیدراڵی ده‌كات و ئه‌گه‌ر په‌سه‌ندیش بكرێت مه‌ترسییه بۆ سه‌ر هه‌رێم.
ماوه‌ی زیاتر له هه‌شت ساڵه پرۆژه‌یاسای دادگای فیدراڵ له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقه و به‌هۆی ناكۆكی له نێوان كورد‌و عه‌ره‌به‌وه له په‌رله‌مانی عێراق په‌سه‌ند نه‌كراوه.
له‌وباره‌یه‌وه زانا رۆستایی ئه‌ندامی لیژنه‌ی یاسایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق به شرۆڤه‌ی راگه‌یاندوه”له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی جۆره نه‌رمییه‌ك له‌نێون پێكهاته‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌باره‌ی پرۆژه‌یاسای دادگای فیدراڵی عیراق هه‌یه، به‌ڵام تاكو ئێستا له‌سه‌ر ماده‌ی دوازده رێككه‌وتن نه‌كراوه، بۆیه پرۆژه‌یاساكه ئاماده نه‌كراوه بۆ ده‌نگدان”.
رۆستایی وتیشی”ماده‌ی دوازده له پرۆژه‌یاساكه‌دا تایبه‌ته به ده‌نگدانی دادگاكه سه‌باره‌ت به‌و كێشانه‌ی له‌نێوان هه‌رێم و پارێزگاكان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ دێته پێشه‌وه، ته‌ئكیدیشی كرده‌وه ئه‌وان وه‌ك نوێنه‌رانی كوردستان سازش له‌سه‌ر ئه‌و مادده‌یه ناكه‌ن”.
روونیشیكرده‌وه: “له‌و ماده‌یه لایه‌نی كوردستانی داوایكردووه بڕیاره‌كانی له‌و جۆره به رێككه‌وتن ده‌ربكرێت، كه‌چی لایه‌نه‌كانی تر داوا ده‌كه‌ن به دوو له‌سه‌ر سێ ده‌نگی ئه‌ندامانی دادگاكه ده‌ربچێت،به‌ڵام لایه‌نه كوردستانییه‌كان مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه له‌كاتی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كان بڕیارێك به زۆرینه و كه‌مینه دژی هه‌رێمی كوردستان بدرێت”.