نوچەنێت.هه‌ولێر:
لیژنه‌ى ده‌سپاكى له په‌رله‌مانی كوردستان له‌خه‌رجییه‌كانى فیستیڤاڵى بوونى شارى هه‌ولێر به پایته‌ختى گه‌شتیارى ده‌كات.
بەپێ راگەیەنراوێكی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان كەوێنەیەكی بۆ(نوچەنێت)نێراوە تێدا هاتووه”به مه‌به‌ستى تاووتوێكردنى راپۆرتى وه‌زاره‌تى دارایی و خه‌رجییه‌كانى فیستیڤاڵى بوونى شارى هه‌ولێر به پایته‌ختى گه‌شتیارى، سه‌عات 10ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ 2015/5/12، لیژنه‌ى ده‌سپاكى له په‌رله‌مانی كوردستان، به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك و بڕیارده‌ر و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی لیژنه‌كه كۆبۆوه“.
بەپێ راگەیەنراوەكە”له ته‌وه‌رى یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تیشك خرایه سه‌ر لێكۆڵینه‌وه له چۆنیه‌تیى خه‌رجكردنى ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى بۆ فیستیڤاڵى شارى هه‌ولێر بۆ بوون به پایته‌ختی گه‌شتیاریى وڵاتانى عه‌ره‌بى و به فه‌رمى نووسراو بۆ ده‌سته‌ى گشتیی ده‌سپاكیى هه‌رێم كرا بۆ وردبینیكردن و لێكۆلێنه‌وه له‌و بابه‌ته“.
لەبەشێكی تری راگەیەنراوەكە هاتوە”هه‌ر كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ له‌سه‌ر راپۆرتى وه‌زاره‌تى دارایی كرا سه‌باره‌ت به بوونى چه‌ندین باڵه‌خانه‌ى به‌كرێى ئه‌و وه‌زاره‌ته، به تایبه‌ت له چۆنیه‌تیى به‌كرێگرتنیان و بڕى كرێیه‌كان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داوا له ده‌سته‌ى گشتیی ده‌سپاكیى هه‌رێم كرا لێكۆڵینه‌وه‌ى یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و پرسه ئه‌نجام بدات“.
له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌شدا سه‌رجه‌م ئه‌و نووسراو و سكاڵایانه‌ی كه به ده‌ست لیژنه‌كه گه‌یشتبوون تاووتوێكران و بڕیاردرا له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا بۆ گه‌یاندنی ئه‌و داواكاری و سكاڵایانه له‌گه‌ڵ ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر كۆببنه‌وه به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان.