نوچەنێت.هه‌ولێر:
بەهۆی تەقینەوەیەك فه‌رمانده‌ی لیوای 118 ی باڵه‌ك و سێ پێشمه‌رگه‌ی دیكه شه‌هیدبوون.
به‌یانی ئه‌مڕۆ 12-5-2015 بۆمبێكی چێندراو به‌كاروانی ئۆتۆمبێبله‌كانی لیوا سه‌لاح دیلمانی فه‌رمانده‌ی لیوای 118 ی باڵه‌ك له‌نزیك گوندی عه‌تشانه، له‌باشووری كه‌ركه‌ك ته‌قییه‌وه‌و له‌ئه‌نجامدا شه‌هیدبوونی لیوا سه‌لاح دیلمانی و سێ پێشمه‌رگه‌ی لێكه‌وته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه عه‌قید بورهان شێخه جێگر لیوای 112ی پێشمه‌رگه به سایتی فەرمی یەكێتی راگه‌یاندوە”به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بۆمبێكی چێندراو به ئۆتۆمبێلی لیوا سه‌ڵاح دیلمانی فه‌رمانده‌ی لیوای 118ی پێشمه‌رگه ته‌قیه‌وه“.
وتیشی”به‌داخه‌وه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی ئه‌و بۆمبه چێندراوه لیوا سه‌ڵاح دیلمانی و سێ له پاسه‌وانه‌كانی شه‌هیدبوون“.