گه‌نجانی سوید پێیان باشه وڵاته‌که‌یان دیکتاتۆرێک به‌ڕێوه‌ی ببات
نوچه‌نێت
ئه‌نجامی راپرسیه‌ک زۆرێک له‌سویدیه‌کانی سه‌رسامکرد به‌وه‌ی که، زۆرێک له‌گه‌نجانی ئه وڵاته پێیان باشه، دیکتاتۆرێک سوید ببات به‌ڕێوه، له‌ناو هه‌ر 10 گه‌نجیشدا دووانیان ئاماده‌ن، ده‌نگی خۆیان بفرۆشن به که‌مترین بڕه پاره.
ئه‌گه‌رچی دیموکراسیه‌تی ئه‌وروپا بۆته وێردی سه‌رزمانی زۆرێک له گه‌نجانی رۆژهه‌ڵات، به‌ڵام ئه‌نجامی راپرسیه‌ک له‌وڵاتی سوید، که‌یه‌کێک له‌هه‌ره دیموکراتی ترین وڵاته‌کانی ئه‌روپایه، پێشانی ده‌دات که “دیموکراتی بۆ گه‌نجانی ئه‌مرۆی سوید گرنگ نییه”، هه‌ر به‌پێی ئه‌و راپرسیه که له‌ناو گه‌نجاندا سازکراوه‌و جێی سه‌رسوڕمانی زۆرێک له سویدیه‌کانه” له‌ناو 10 گه‌نجدا چوار له گه‌نجانی سوید زۆر پێیان باشه، وڵاته‌که‌یان دیکتاتۆرێک بیبات به‌ڕێوه”.
هه‌ر له‌و ئه‌نجامه بڵاوکراوه‌ی ئه‌و راپرسیه‌دا هاتووه”له‌نێو 10 گه‌نجدا زیاتر له 2 گه‌نجیان، بیر له‌وه ده‌که‌نه‌وه ده‌نگی خۆیان بفرۆشن به‌رانبه‌ر به‌بڕێکی که‌می پاره، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی دیموکراسی هیچ گرنگییه‌کی نیه لای ئه‌وان”.
جێی باسه بڵاو کردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ئه‌م راپرسیه، له کاتێکدایه که هێزه ئاسمانییه‌کانی وڵاتی سوید، به‌شدارن له‌هێرشه‌کانی ناتۆ بۆسه‌ر وڵاتی لیبیا، به‌ناوی ده‌سته‌به‌رکردنی دیموکراسی بۆ خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته.