نوچه نێت
ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئاشكرای ده‌كات، له‌سه‌ر بڕینی پاره‌ی كوردستان حه‌یده‌ر عه‌بادی و هۆشیار زێباری ده‌مه‌قاڵه‌یان بووه.
مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له لیژنه‌ی دارایی ئاشكرای كردووه به‌هۆی نه‌ناردنی پاره‌ی ته‌واو له‌لایه‌ن حكومه‌تی به‌غداوه ده‌مه‌قاڵی كه‌وتۆته نێوان حه‌یده‌ر عه‌بادی و وشیار زێباری. به‌پێی هه‌واڵێك كه له‌سایتی(وردنا) هاتووه مه‌سعود ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه حكومه‌تی عێراق ده‌بوایه 850 ملیار دینار بنێرێ به‌ڵام دواتر 543 ی ملیاری بۆ كوردستان ته‌حویل كردووه ئه‌مه‌ش به‌پێی لێدوانه‌كه‌ی مه‌سعود حه‌یده‌ر ده‌كاته %35 مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران. بۆیه ئه‌مه هۆكارێكی توڕه‌یی هۆشیار زێباری بووه.