نوچەنێت.ههولێر:
نوێنەری نەقشبەندییەکان رایگەیاند،لەگەڵ ژمارەیەک مامۆستای ئایینی بڕیاریانداوە سەرجەم کتێبی ئەو نوسەرە ئیسلامیانە کەتەفسیری توندڕوەی بڵاو دەکەنەوە بسوتێنن.
شێخ حسێنی پیر خدری نوێنەری پەیڕەوانی تەریقەتی نەقشبەندی بە NRT ڕاگەیاندوە”بۆ پشتگیری کردن لە بڕیارەکەی وەزارەتی ڕۆشنبیرى بە قەدەغەکردنی کتێبی ژمارەیەک نوسەری ئیسلامی لەگەڵ ژمارەیەک لەمامۆستایان ئاینی بڕیاریانداوە سەرجەم ئەو کتێبانە بسوتێنن کەتەفسیری توندڕوەی بڵاو دەکەنەوە“.
قەدەغە کردنی کتێبەکانی ژمارەیەک نوسەری ئیسلامی، کە دەبنە مایەی بڵاوکردنەوەی توندڕەوی لە کوردستاندا، کاردانەوەی لێکەوتەوە و ژمارەیەک لەمامۆستایانی ئاینی لەگەڵ بڕیارەکەدان و بەشێکی تریشیان دژی بڕیارەکە وەستاونەتەوە و دوو ڕۆژ لەمەو بەر یەکێتی زانایانی کوردیش لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند ئەوان هیچ ڕۆڵێکیان نییە لە قەدەغەکردنی ئە کتێبانەدا.