نوێترین لێدوانی ئەمریكا سەبارەت بە وادەی كۆتاییهاتنی داعش

0

 

نوچەنێت-سی ئێن ئێن

 

بریت ماكگۆرك نێردراوی تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ، رایگەیاند تێكشكاندنی داعش چەندین ساڵ دەخایەنێت.

 

رۆژی دووشەممە لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ كەناڵی سی ئێن ئێنی ئەمریكی ماكگۆرك وتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی كە لە 62 وڵات پێكهاتوە و ئەمریكا سەرۆكایەتی دەكات ، نزیكەی 25% ی ئەو ناوچانەی گرتوەتەوە كە لەژێر دەستی داعش بوون دوای كەوتنی موسڵ لە ساڵی رابردوودا، ئاماژەشی بەوە كرد كە هێزەكانی عێراقیش پێشكەوتنی بەرچاویان بەخۆوە دیوە لە جەنگیان دژی داعش.

 

ئەوەشی وت كە داعش بە ئەنقەست هێرش لە چەند وڵاتێك ئەنجام دەدات بۆ كەمكردنەوەی ئەو فشارەی لە سوریا و عێراق لەسەریەتی، ماكگۆرك وتی :” كاتێك توشی هەر تێكشانێك و بچوك بوونەوەی قەبارەیان دەبن لە عێراق و سوریا ، هەوڵ دەدەن هێرشی تر لە سەرتاسەری جیهان ئەنجام بدەن ، وەك بینیمان لێرە لە ئەمریكاو چەند وڵاتێكی تر ئەنجامیاندا”.

 

ئەو بەرپرسە ئەمریكییە ژمارەی چەكدارە بیانیەكانی ناو داعشی بە 22 هەزار كەس خەمڵاند ، كە 3700 لە وڵاتانی رۆژئاواوە هاتوون.

 

ئەوەشی وت كە لەماوەی پێشوودا 180 ئەمریكی ویستویانە بچنە سوریا و عێراق ، هەروەها وەزارەتی دادی ئەمریكا لە ماوەی ئەم چەند هەفتەیەدا تۆمەتی پاڵپشتی كردنی داعشی ئاراستەی 15 ئەمریكی كردوە.

 

لەلایەكی ترەوە ماكگۆرك روونیكردەوە، كار دەكرێت بۆ راهێنانی هۆزە عێراقیەكان بۆ ئەوەی بەشدار بن لە جەنگی دژی داعش ، ئاماژەشی بەوە دا كە حكومەتی عێراق ئێستا سەرقاڵی راهێنانی هەزاران جەنگاوەری هۆزەكانە بۆ ئەوەی بتوانن رووبەڕووی داعش ببنەوە و شارەكانیان رزگار بكەنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com