سبەینێ موچەی وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت(نوێكراوەتەوە)

0

نوچەنێت.هەولێر:

وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم رایدەگەێنێت،بەغدا (488) ملیار و (700)ملیۆن دینارى رەوانەى هەرێم کردوەو سبەینێش مووچەی مانگی 3 وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت.

بەپێ راگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم كەوێنەیەكی بۆ نوچەنێت نێراوە تێدا هاتوە”دوای ئەوەی حكومەتی عێراق بڕی 543 ملیار دیناری خستە سەر حسابی بانكی هەرێم، كەكەمتر بو لەو برەی كە پێویستبوو بینێرێت، ئەمڕۆ %10 لەو بڕەشی بڕیوە و تەنها بڕی 488 ملیار و ٧٠٠ ملیار دیناری بە شێوەی نەختی بۆ هەرێمی كوردستان ناردوە”.

وەزارەتی دارایی ئاشکراشی کردوه‌‌”سبەی سێ شەممە12ی 5ی 2015 مووچەی مانگی 3ی2015   وەزارەتی پێشمەرگە دابەش دەكرێت”.

وەزارەتی دارایی راشیگەیاندوە”بڕیاریشە هەر سبەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بۆ تاو توێكردنی ئەم بابەتە كۆببێتەوە”.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com