نوچەنێت.هه‌ولێر:
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ئاشکرای کرد، بۆ تاوتوێ كردنی پرسه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بڕیارە ڕۆژی چوارشەممە فراکسیۆنە کوردەکانی پەرلەمانی عێراق و، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغدا کۆ ببنەوە.
خەسرۆ گۆران،سەرۆکی فراکسیۆنی پارتیی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق،بە ماڵپەڕی فەرمی حیزبه‌كه‌ی ڕاگەیاندوه”ماوەماوە فراکسیۆنە کوردەکان لەگەڵ سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا کۆ دەبنەوە؛ بڕیارە ئەم چوارشەممەیشە پێکەوە کۆ ببنەوە”.
سەبارەت بە بەرنامەی ئەم کۆبوونەوەیە (گۆران) وتی”لە کۆبوونەوەکەدا چەند پرسێک تاوتوێ دەکرێت؛ لەوانە پەیوەندیی ھەرێمی کوردستان و بەغدا”.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه هه‌ر سه‌باره‌ت به‌و كۆبونه‌وه‌یه هۆشیار عه‌بدوڵا سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی عیراق، به خه‌ندانی ڕاگه‌یاندوه”له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌وڵده‌ده‌ن میكانیزمێك دیاری بكه‌ن بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ به‌غدا،بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی ناردنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم،چونكه حكومه‌تی هه‌رێم پابه‌ندی رێكه‌وتنه‌كه بووه، پێویستیشه حكومه‌تی ناوه‌ندی رێكه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكات و به‌شه بودجه‌ی هه‌رێم بنێرێت”.