نوچەنێت.ههولێر:
ئەندامێكی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسی دهڵێت، بۆ گەیشتن بە مافی بڕیاردانی چارەنووس دەبێ كورد پێنج خاڵی سەرەكی رەچاو بكات.
حاكم قادر،ئەندامی دەستەی كارگێڕیی مەكتەبی سیاسی یەكێتی لەبارەی پرسی سەربەخۆیی بهرووداوی راگهیاندوه”راگەیاندنی سەربەخۆیی كاری دەوێت و پێویستی بە پێنج هەنگاوی سەرەكییە“.
حاكم قادر ئەو پێنج خاڵانە بەمشێوەیە ریزدەكات و دەڵێ”بۆ گەیشتن بە مافی بڕیاردانی چارەنووس دەبێ كورد پێنج خاڵی سەرەكی رەچاو بكات،ئەویش: پێشمەرگە بە بەرنامەیەكی دروست و بەتەواوەتی یەكبخرێ، هێزەكانی ئاسایش یەكبگرن كە ئەمە هەرە گرنگەكەیانە، یەك گوتاری سیاسی لە هەرێمی كوردستان هەبێ، مەسەلەی نەوت شەفاف بێ و رەخنە لەو بوارەدا نەهێڵین، پێنجەمیش: پەیوەندیمان لەگەڵ دەوڵەتانی عەرەبی و دراوسێكانمان باش بێ“.