نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌م خوله‌ی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئه‌نجامدا‌و واده‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی سێیه‌میشی دیارییكرد.
به‌پێ هه‌واڵێكی كه‌ناڵی ئاسمانی په‌یامی زمانحاڵی كۆمه‌ڵی ئیسلامی،به سه‌رپه‌رشتی عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامی، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی له‌شاری هه‌ڵه‌بجه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای ناوبراو كۆبووه‌وه.
به‌و پێیه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی ئاماده‌كارییه‌وه سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان بۆ به‌ستنی كۆنگره‌ی سێیه‌م ئه‌نجامدراون، سه‌ركردایه‌تی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆیدا بڕیاریدا رۆژانی 28و 29و 30ی ئه‌م مانگه كۆنگره له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام بدات.
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌شاری هه‌ڵه‌بجه به یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی كۆمه‌ڵ له‌و شاره دێت دوای تێپه‌ڕبوونی 12 ساڵ به‌سه‌ر مووشه‌كبارانكردنی بنكه‌و باره‌گاكانی له ناوچه‌كانی هه‌ورامان له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌و چۆڵكردنی ئه‌و ناوچه‌یه.