پێشبینی دەكرێت 70%ـی خەڵكی مووسڵ ئاوارە ببن

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە و بەڕێوەبەری ئاژانسی (UNHCR) ‌پێشبینیی ئەوە دەكەن 60-70%ـی خەڵكی شارەی مو‌سڵ كە ئاوارە ببن.

به‌پێ راگه‌یه‌نراوێكی فه‌رمانه‌گه‌ی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە”لە دیدارێكی نێوان د. دیندار زێباری) جێگری بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوە بۆ كاروباری رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و(ئیمانویل گیگ ناك) بەڕێوەبەری ئاژانسی (UNHCR) لە كوردستان دەربارەی رەوشی ئاوارە و پەنابەران لە كوردستان، هەردوولا جەختیان لە گرینگیپێدانی زیاتر بە باشتركردنی رەوشی ژیانیان كردەوە“.

لای خۆیه‌وه‌(ئیمانویل گیگ ناك) رایگەیاندوه‌”حكوومەتی هەرێم پێویستی بە هاوكاریی زیاتری حكوومەتی عێراق و وڵاتە كۆمەكبەخشەكان هەیە بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەم لێشاوە زۆرەی ئاوارەكان و لەو رووەوە ئاژانسی (UNHCR) بەردەوامە لە هەماهەنگیكردن لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كوردستان و پابەندبوون بە رێسا و یاسا نێودەوڵەتییە تایبەتەكانەوە“.

ئازادكردنی مووسڵ و ئەو ناوچانەی كە پێش ئێستا لە دەست داعش ئازاد كراون، تەوەرێكی دیكەی دیدارەكە بوو و لەم بارەیەوە”ئاماژە بەو تیمانەی یوئێن درا كە سەردانی چەند ناوچەیەكیان كردووە بە تایبەتی رەبیعە و ئامرلی، بەڵام زیاتر بۆ كۆكردنەوەی زانیاری بووە،سەبارەت بە شاری مووسڵیش پێشبینییان كرد 60-70 %ـی خەڵكی شارەكە ئاوارە ببن. بۆیە پلانێك لە لایەن لایەنە پەیوەندیدارە نێودەوڵەتییەكانەوە ئامادە كراوە كە بتوانرێت یارمەتیی دەیان هەزار كەس بدرێت و، پێویستە حكوومەتی عێراقیش هاوكاری بكات“.

 

 

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com