نوچەنێت.هه‌ولێر:
وه‌زیری دارایی‌و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێم ئاشكرای ده‌كات، له‌كۆی زیاتر له 26 هه‌زار ئۆتۆمبێلی حكومی تائێستا 10 هه‌زار ئۆتۆمبێل به‌ده‌ست خه‌ڵك و حزبه‌كانه‌وه ماون و كۆی خه‌رجییه‌كانیشیان كه‌وتوه‌ته ئه‌ستۆی حكومه‌ت.
ڕێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی هه‌رێم،به كه‌ناڵی KNN ی سه‌ربه‌حیزبه‌كه‌ی راگه‌یاندوه”له‌چوارچێوه‌ی چاكسازییه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی،له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمه‌وه ده‌ستیان كردوه به كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان‌و ئیفادی به‌رپرسانیشیان بۆ نیوه كه‌م كردوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها هاوكاری‌و پاداشتیان ته‌نها بۆ بریندارانی شه‌ڕی داعش هێشتوه“.
هه‌ر سه‌باره‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجییه‌كان،حه‌ملان ڕایده‌گه‌یه‌نێت”له‌كۆی زیاتر له 26 هه‌زار ئۆتۆمبێلی حكومیی، له ئێستادا 10 هه‌زاریان به‌ده‌ست خه‌ڵكه‌وه‌ن و كۆی خه‌رجییه‌كانیان له ئه‌ستۆی حكومه‌تی هه‌رێم‌و وه‌زاره‌تی داراییه“.
وتیشی”وه‌زاره‌تی دارایی، زیاتر له 25 شوقه‌و 4 باڵه‌خانه و 10 خانووی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی گه‌ڕاندوه‌ته‌وه كه به‌ده‌ست كه‌سی دیكه‌وه بوون، هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 100 ئۆتۆمبێلی وه‌زاره‌تی داراییان گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌و هه‌وڵه‌كانیشیان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌رده‌وام ده‌بێت“.
وه‌زیری دارای ده‌شڵێت”ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه حكومه‌تی هه‌رێم بڕی 550 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌ی سۆمۆ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی بزانن به‌غدا پابه‌نده به ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوانیان‌و ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌كه“.