نوچەنێت.هه‌ولێر:
له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ كه‌سوكاری بێسه‌روشوێنانی شه‌ڕی ناوخۆدا، سه‌رۆكى په‌رله‌مان تیشكى خسته سه‌ر گرنگیى ئه‌و كه‌یسه و دڵنیای كردنه‌وه په‌رله‌مان هه‌موو هه‌وڵێكی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ ساڕێژكردنی ئه‌و برینه قووڵه.
دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند رۆژى رابردوودا وه‌زاره‌تى ناوخۆی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له نووسراوێكدا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كردبوو چاره‌نووسى بێسه‌روشوێنانى شه‌ڕى ناوخۆى ئاشكراكرد و تیایدا ئاماژه‌ی به نه‌مانیان كردبوو، ئه‌مڕۆ 11/5/2015 كه‌سوكارى بێسه‌روشوێنانی شه‌ڕی ناوخۆ، به مه‌به‌ستى به‌دواداچونى كه‌یسه‌كانیان له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانى كوردستان گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ئه‌نجامدا.
دواتر نوێنه‌رى كه‌سوكاری ئه‌و بێسه‌روشوێنانه‌ی شه‌ڕی ناوخۆ، له‌لایه‌ن د.یوسف محه‌مه‌د سادق سه‌رۆكى په‌رله‌مانی كوردستان له نوسینگه‌ی تایبه‌تیی خۆی له ته‌لاری په‌رله‌مان، پێشوازییان لێكرا و له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا سه‌رۆكی په‌رله‌مان تیشكی خسته سه‌ر گرنگیى ئه‌و كه‌یسه و رایگه‌یاند: “په‌رله‌مانی كوردستان هه‌موو هه‌وڵێكی ده‌خاته گه‌ڕ بۆ ساڕێژكردنی ئه‌و برینه قووڵه‌ی ئێوه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌رۆكى په‌رله‌مان داواى له هه‌ریه‌ك له لیژنه‌كانى ناوخۆ و مافه‌كانى مرۆڤ و لیژنه‌ى كاروباری یاسایی له په‌رله‌مانی كوردستان كرد كۆبونه‌وه‌یه‌ك له نێوان خۆیان و لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كانى حكومه‌ت و كه‌سوكارى بێسه‌روشوێنان ئه‌نجامبده‌ن و راپۆرتێك ئاراسته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بكه‌ن تاوه‌كو له دانیشتنێكدا كه بانگهێشتى وه‌زیرى ناوخۆ ده‌كه‌ن له داهاتوودا بڕیارێك له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه بده‌ن”.