نوچەنێت.هه‌ولێر:
سه‌رۆكی فراكسیۆنی رایگەیاند، ئه‌مڕۆ 3 ئه‌ندامه‌كه‌ی خۆیان بۆ لیژنە ٢١ كەسیەکەی پرۆژەی نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور یه‌كلاده‌كه‌نه‌وه.
بێگه‌رد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان به‌خه‌ندانی راگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ساز ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی 3 ئه‌ندامه‌كه‌ی خۆمان له لیژنه 21 كه‌سییه‌كه‌ی لیژنه‌ی ئاماده‌كردنه‌وه‌ی ده‌ستوور ده‌ستنیشان بكه‌ین”.
وتیشی: “ژماره‌یه‌ك له كاندیده‌كان له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانن و ژماره‌یه‌كیشیان له په‌رله‌مانن و ئه‌مڕۆ 3 كه‌س ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین. بۆچوونێكیش هه‌یه ده‌ڵێت ئه‌و كه‌سانه‌ی بۆ ئه‌و لیژنه‌یه ده‌ستنیشانیان ده‌كه‌ین باشتره له ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان بن، بۆ ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی كاته‌كانی بۆ ئه‌و لیژنه‌یه ته‌رخان بكات”.
له‌لایه‌كی تره‌وه فه‌خره‌دین قادر سكرتێری په‌رله‌مانی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاند: “هێشتا لایه‌نه‌كان ناوی كاندیده‌كانیان پێشكه‌ش نه‌كردووین هه‌ر كاتێك سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان كاره‌كانیان ته‌واوكرد، ئه‌وه 21 كه‌سه له په‌رله‌مان متمانه‌یان پێده‌درێت و ده‌ست به‌كاره‌كانیان ده‌كه‌ن”.