نوچەنێت.هه‌ولێر:
به‌رپرسی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كگرتوو،دەڵێت،به‌هۆی كه‌می خوێنه‌ر بۆ رۆژنامه‌كان بڕیاری داخستنی رۆژنامه‌ی یه‌كگرتوویان داوە.
رێبوار سه‌ید گوڵ به‌رپرسی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان به خه‌ندانی راگه‌یاندوە”دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی كۆبووینه‌وه و كۆنفراسێكمان سازكرد،یه‌كێك له راسپارده و داواكارییه‌كانی ناو كۆنفراسه‌كه ئه‌وه‌بووكه هه‌ندێك ده‌زگا هه‌یه پێویستی به پێداچوونه‌وه‌یه بۆ را‌گرتن یان داخستنی”.
وتیشی: “له‌به‌ر ئه‌وه‌ی راسپارده‌كانی ناو كۆنفرانسه‌كه هه‌ڵقوڵاوی مه‌ڵبه‌نده‌كان و ده‌زگاكانی راگه‌یاندنمانه، بۆیه سه‌ردانی مه‌ڵبه‌نده‌كانی یه‌كگرتوومان كرد و پاشان كۆبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ راگه‌یاندنكاره‌كانمان ئه‌نجامدا، ئه‌وانیش دوای دیراسه‌یه‌كی زۆر بڕیاری ئه‌وه‌یاندا كه رۆژنامه‌ی یه‌كگرتوو دابخرێت،به‌و هیوایه‌ی له ئاینده‌دا له‌گه‌ڵ گۆڤارێكدا شتێكی باشتر و به‌هێزتر پێشكه‌ش به خوێنه‌ر بكرێت”.
سه‌ید گوڵ ئاشكراشیكرد”هۆكاری داخستنه‌كه كه‌متر په‌یوه‌ندی به لایه‌نی مادییه‌وه هه‌یه،چونكه تێچووی ئه‌و رۆژنامه‌یه به مووچه‌كه‌ی كارمه‌نده‌كانیشه‌وه له12 ملیۆن دینار تێپه‌ڕ ناكات،به‌ڵكو هۆكاری داخستنه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وپێشكه‌وتنه‌ی كه ئه‌مڕۆ هه‌یه،به‌شێوه‌یه‌ك زیاتر تیشك ده‌خرێته سه‌ر ماڵپه‌ڕه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و خوێنه‌ر زۆرتر روو له ماڵپه‌ره‌كان ده‌كات وه‌ك له رۆژنامه‌كان، بۆیه به باشمانزانی پێشنیازێكی له‌و جۆره بۆ مه‌كته‌بی سیاسی بكه‌ین و ئه‌و رۆژنامه‌یه دابخه‌ین”.
سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه له‌و رۆژنامه‌یه كارده‌كه‌ن به‌رپرسی مه‌كته‌بی راگه‌یاندنی یه‌كگرتوو رایگه‌یاند: “ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه ته‌نیا یه‌ك كاریان هه‌یه له ده‌زگا و شوێنه‌كانی تری راگه‌یاندنی یه‌كگرتوو جێگه‌یان ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و كارمه‌ندانه‌ی كه له كارێك زیاتریان هه‌یه ته‌نیا له‌سه‌ر كاره‌كانی تریان به‌رده‌وام ده‌بن و كۆتایی به گرێبه‌سته‌كانیان ده‌هێنرێت”.