نوچەنێت.ههولێر:
پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت،بێدەنگ نابین و ھەڵوێستمان دەبێت ئەگەر بەغدا برەپارەی پێویست رەوانە نەکات،كەگەراینەوە بەغداش واژۆ کۆ دەکەنەوە تا وەزیری نەوتی عێراق بانگھێشتی پەرلەمان بکرێت.
حاکم سەرحان سلێڤانەیی،ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئهنجوومهنى نوێنهرانى عێراق بە ماڵپەری فەرمی راگەیاندوە”بەغدا ئەو پارەیهی لەبری نەوتی مانگی نیسان ناردوویهتى،زۆر لەوە کەمترە کە بۆ ھەرێمی کوردستانی ناردووە، چونکە ھەرێمی کوردستان بە تەواوی پابەندی رێککەوتنی لەگەڵ بەغدا بووە،بۆیە پێویست بوو بەغدایش بەھەمان شێوەی ھەرێمی کوردستان پابەندی رێککەوتنەکە بێت، چونکە ئەمە پێشێلکردنی یاسای بودجەی ساڵی ٢٠١٥یە.”
وتیشی”بێدەنگ نابین و ھەڵوێستمان دەبێت ئەگەر بەغدا برەپارەی پێویست رەوانە نەکات، لەبەر ئەوەی ئەوەی نێردراوە بەشی ھەرێمی کوردستان نییە، بۆیە لەئێستادا و تا١٠رۆژی دی لە پشووداین، بەڵام کاتێک گەڕاینەوە ئیمزا کۆ دەکەینەوە بۆ ئەوەی وەزیری نەوتی عێراق بانگھێشت بکەین و لێکۆڵینەوەی لەگەڵ بکەین، هەڵبەت دەمانەوێ بزانین بڕی بەرھەمھێنان وھەرنادەکردن و فرۆشتنی نەوت چەندە و، ھۆکاری چییە ئەو بڕەپارە کەمە بۆ ھەرێمی کوردستان دیاریکراوە لەکاتێکدا ھەرێم پابەندی رێککەوتن بووە.”