نوچه نێت
رۆژنامه‌ى زه‌مانى عێراق هه‌ندێك زانیارى له‌باره‌ى جێنیشینى ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى بڵاوده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ له نۆهه‌ده‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو شوفێرى پاسى پۆلۆنى بوو.
دواى ده‌ستنیشان كردنى ئه‌بوعه‌لاى عه‌فرى وه‌ك جێنیشینى ئه‌بوبه‌كرى به‌غدادى. راگه‌یاندنه‌كان به‌دوى زانیارى ده‌گه‌رێت له‌باره‌ى ئه‌و كه‌سه‌وه. رۆژنامه‌ى زه‌مانى عێراقى چه‌ند زانیارییه‌كى بڵاوكردۆته‌وه له‌وانه ناوى ته‌واوى عه‌بدولره‌حمان محه‌مه‌د مسته‌فایه و له‌دایكبووى 1959یه . كوڕه تاقانه‌ى خێزانه‌كه‌یه‌تى. له هۆزێكى عه‌ره‌بییه كه له‌ناوچه‌ى ته‌لعفه‌ر به شیخله‌ر ناسراوه. خه‌لیفه نوێیه‌كه‌ى داعش به‌شى فیزیاى له‌كۆلیژى په‌روه‌رده‌ى موسڵ ته‌واو كردووه. به‌ڵام له‌به‌ركه‌مى مامۆستا بۆته مامۆستاى ئایینى و ماوه‌یه‌كیش ئیمام و خه‌تیب بووه. هه‌ر له‌سه‌ره‌تاشه‌وه فیكرى توندڕه‌وى وه‌هابى له‌لا به‌ده‌ركه‌وتووه. وه‌ك كاركردنیش ماوه‌یه‌ك شوفێرى پاسى پۆلینى بووه
خه‌لیفه‌ى داعش شوفێرى پاسى پۆڵۆنى بووه
0
Share.