ئێران لەماوەی پێنج رۆژدا 10 هاوڵاتی كورد لە سێدارە دەدات

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
دەسەڵاتدارانی ئێران له‌ رۆژهه‌ڵاتی‌ كوردستان و لە زیندانی‌ ناوه‌ندی‌ شاری‌ ورمێ‌ چوار هاوڵاتی‌ كوردی له‌ سێدارەداو‌ هەفتەی رابردوش شەش کەسی دیکە لە سێدارەداون.

ئاژانسی هەواڵدەریی کوردپا،بڵاوی كردوەتەوە سەرلە بەیانیی رۆژی رابردوو، دوو هاووڵاتیی دیکەی کورد لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئیعدام کران بەناوەكانی”سەید قادر حەمیدی” ٣٧ ساڵە و ”بەهمەن” ٢٨ ساڵە خەڵکی گەڕەکی ”کوشتارگا”ی ورمێ راگەیاندووە.

لەلایەکی دیکەوە و هەر لە هەمان رۆژدا، دوو هاووڵاتیی دیکە لە زیندانی ناوەندیی ورمێ ئیعدام کران، بەڵام هەتا ئێستا ناسنامەیان ئاشكرا نەبوە.

رۆژی پێنج‌شەممە بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی ورمێ،حوکمی ئیعدامی شەش هاووڵاتیی دیکەیان لەو زیندانە بەڕێوە بردبوو.

بەپێی ئامارەکان ٨١٩ حاڵەتی سزای ئیعدام لەلایەن دەزگای قەزایی و لە هەندێ حاڵەتیشدا لەلایەن دەزگا ئەمنیەییەکانی حکومەتی ئێرانەوە بەڕێوەچووە کە بە بەراورد کە بەروارد بە ساڵانی پێشو رێژەکە رۆژ بە رۆژ لە بەرزبونەوەدایە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com