نوچەنێت.ههولێر:
هەر یەكە لەپارتی و كۆمەڵ و یەكگرتوو ناوی نوێنەرەکانیان لەلیژنە ٢١ كەسیەکەی پرۆژەی دەستور ئاشکرا دەکەن.
د.فرسەت سۆفی ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی کوردستان، بەSNNی ڕاگەیاندوە”وەک پارتی بۆ دانانی نوێنەرەکانمان لەلیژنەکەی دەستوردا،کە حەوت ئەنداممانی تیادایە لەناو فراکسیۆن و لەدەرەوەی پەرلەمانیش نوێنەرمان دەست نیشانکردوە کە دووانیان لەناو فراکسیۆنە و پێنجیان لەدەرەوەی پەرلەمانە“.
ئەو ئەندامەی فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەشدا کە”ھەرچەندە بەڕەسمی یەکلانەکراوەتەوە،بەڵام ناوی نوێنەرەکانیان بەشێوەیەکی سەرەتایی دیاریکردوە و دواتر لەگەڵ کاندیدی لایەنەکان دەدرێتە سەرۆکایەتی پەرلەمان و لەدانیشتنێکدا متمانەیان پێدەدرێت“.
لیژنەکە ٢١ کەسییەکە بەمشێوەیە بەسەر لایەنەکاندا دابەشکراوە، پارتی ٧ کورسی، گۆڕان ٥ کورسی، یەکێتی ٣ کورسی، یەکگرتوو ٢ کورسی، ھەریەک لە کۆمەڵی ئیسلامی و فراکسیۆنەکانی مەسیحی و تورکمان یەک کورسی، کورسییەکیش بەھاوبەشی بەفراکسیۆنەکانی سۆسیالیست دیموکرات و بزوتنەوەی ئیسلامی و شیوعی و ئاڕاستەی سێیەم دراوە.
د.فرسەت سۆفی لەبارەی ناوی کاندیدەکانیانەوە،ڕایگەیاندوە”دوو نوێنەرەکەمان بریتین لە(فرسەت سۆفی عەلی، ڤاڵا فرید ابراھیم) لەو پێنج نوێنەرەی دەرەوەی پەرلەمانیش یەکێکیان نوێنەری ئێزیدیەکانە کە(نەمر کەسۆ) ئەوانیش دیکەش پێکدێن لە(شێروان حەیدەری، فرسەت ئەحمەد، عەبدولحەکیم خەسرەو، سیروان زەھاوی)“.
لەلایەكی تریشەوە پێشتر كۆمەڵی ئیسلامی نوێنەرەكەی خۆی دیاری كردبوو كە بریتیە(پارێزەر دانا دارا)كە ئێستا راوێژكاری پەرلەمانی كوردستانە.
هەروەها ترەوە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ناوی ئەندامەكانی لە لیژنەی 21 كەسیەكەی دەستوری كوردستان ڕادەستی دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان كردوە،لەوبارەیەوە ئەبوبەكر هەڵەدنی،سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەڕلەمانی كوردستان لەبارەی ناوی كاندیدەكانیان بەسایتی فەرمی حیزبەكەی ڕاگەیاندوە”یەكێكیان بەندەیە وەك یاسایی و سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو لەپەڕلەمانی كوردستان،ئەوەی تریش مامۆستا (خەلیل ئیبراهیم)ە كە پێشتر پەڕلەمانتار بوەو ئەندامی نوسنیەوەی دەستوریش بوە لە ساڵانی ڕابردوو“.