بارزانی بە سەردانێكی فەرمی گەییشتە هەنگاریا

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:
سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی وڵاتی هەنگاریا گەییشتە شاری (بوداپێست)ـی پایتەختی ئەو وڵاتە.

ماڵپەڕی سەرۆکایەتی هه‌رێم بڵاوی کردەوە”ئەمڕۆ یەكشەممە 10ـی 5ـی 2015 بەڕێز مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بە سەردانێكی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی وڵاتی هەنگاریا گەییشتە شاری (بوداپێست)ـی پایتەختی هەنگاریا و لە لایەن جێگری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و ژمارەیەك لە بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە پێشوازی كرا“.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕەكە”دوای گەییشتنی بۆ شاری بوداپێست، لە لایەن پیتێر سپارتۆ وەزیری بەرگریی هەنگاریا ئێوارەخوانێك بۆ بارزانی و شاندی یاوەری ڕێكخرا“.

ماڵپەڕەكە رونیشیكردوەتەوە”لەم سەردانەدا مەسرور بارزانی ڕاوێژكاری ئەنجوومەنی ئاساییشی هەرێم و مستەفا سەید قادر وەزیری پێشمەرگە و د. فواد حوسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم و دەرباز كۆسرەت ڕەسول وەزیری ئاوەدانكردنەوە و فەلاح مستەفا بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكوومەتی هەرێم یاوەری سەرۆك بارزانین“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com