نوچەنێت.هه‌ولێر:
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومەتی هەرێم ئاشكرای دەكات كە ئەمەریكا بەڵێنی پێدانی چەكی قورسی بەهێزی پێشمەرگە داوە و لەهەمان كاتیش سێ لیوای كورد پڕچه‌ك ده‌كات.
مسته‌فا سه‌ید قادر،وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان،بەKNN ی رایگه‌یاندوە”به‌رپرسانی ئه‌مریكا به‌ڵێنی هاوكاری زیاتریان پێداون،به‌تایبه‌تی له هاوكاریكردنی پێشمه‌رگه به چه‌كی قورس“.
وتیشی”حكومه‌تی ئه‌مریكا سێ لیوای كورد پڕچه‌ك ده‌كات،به‌ڵام ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت، ئه‌مریكا ئه‌و سێ لیوایه دروست ده‌كات،به‌ڵكو ته‌نها پێداویستی سێ لیوا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی ده‌نێرێت، ئه‌وانیش له‌سه‌ر بنه‌ماو بنچینه‌ی هێزێكی رێكخراو ئه‌و دوو لیوایه دروست ده‌كه‌ن كه دوور بێت له ده‌ستێوه‌ردانی حیزبی“.
وه‌زیری پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد”سیاسه‌تی ئه‌مریكا سه‌باره‌ت به كورد گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هاتووە و ئێستا زیاتر پشتیوانی كورد ده‌كات“.
سه‌باره‌ت به به‌شداریكردنی پێشمه‌رگه له ئازادكردنی موسڵدا،مسته‌فا سه‌ید قادر وتی”به‌پێی توانا‌و ویستی خۆیان به‌شداری له پرۆسه‌ی ئازادكردنی موسڵ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمیته‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی به‌رگریی عێراق و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان پێكهێناوه“.