هەڕەشەی كشانەوە لە حكومەتی بەغدا دەكرێت

0

نوچەنێت-زەمان

 

هاوپەیمانێتی سوننەكان هەڕەشەی كشانەوە لە حكومەت و پەنابردنەوە بۆ خۆپیشاندان دەكەن، ئەگەر بەغدا چەك نەداتە خێڵە سوننەكان.

 

محەممەد خالیدی ئەندامی فراكسیۆنی سوننەكان لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەی زەمانی چاپی لەندەن دەڵێت “ئەگەر حكومەت چەك نەداتە هۆزەكان و یاسای پاسەوانی نیشتیمانی نەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، هەموو بژاردەكان كراوە دەبن هەر لە رژانە سەرشەقام تاوەكو پەنابردنە بەر وڵاتانی تر بۆ داخوازیی هاریكاریی”.

 

خالیدی رایگەیاند كە ئاوارەكانی ئەنبار و سەڵاحەدین و دیالە گەلێك لە حاڵی خۆیان بێزارن و هەڕەشەی كرد ئەگەر لەماوەیەكی كورتدا پرۆژەی پاسەوانی نیشتیمانی نەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، ئەوا سوننەكان لە رێككەوتننامەی پێكهێنانی حكومەت دەكشێنەوە.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com