نوچەنێت-ئاژانسەكان
پاڵێوراوێكی كورد لەسەر لیستی پارتی پارێزگارانی بریتانیا توانی بۆ دووەمجار ببێتەوە ئەندامی پەرلەمانی بریتانیا.
دوای راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی بریتانیا نازم زەهاوی توانی 29 هەزار و 674 دەنگ بەدەستبهێنێت، ئەوەش دوو ئەوەندەی دەنگەكانییەتی لە خولی پێشوودا لەساڵی 2010، بەوەش بۆ پێنج ساڵی داهاتوو دەبێتە ئەندامی پەرلەمانی بریتانیا.
زەهاوی یەكێكە لە كاندیدە دەرچووەكانی پەرلەمانی بریتانیا، كە بۆ خولی داهاتوو ژمارەیان 330 كەس دەبێت لەكۆی 560 ئەندامی پەرلەمانی بریتانیا.
نازم زەهاوی ملیۆنێرێكی بریتانییە، لەساڵی 1967 لە بەغدا لە بنەماڵەیەكی كورد لەدایكبووە، لە تەمەنی 9 ساڵییەوە عێراقی بەجێهێشتووە. هاوسەرەكەی كوردە و ناوی لانەیە. زەهاوی شوناسی كوردیی خۆی لەبیر نەكردووە و یەكێكە لەوانەی فشاری لە پەرلەمانی وڵاتەكەی كردووە جینۆسایدی كوردان بە فەرمی بناسێنێ، هەروەك بە هاوڕێیەتی ئەندام پەرلەمانەكانی دیكەی ئەو وڵاتە چەند جارێك سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە.