وەزارەتی كشتوكاڵ گۆشتی مریشكی توركی و هێلكە و بەروبومەكانی قەدەغە كرد

0

نوچەنێت.هه‌ولێر:

بەهۆی سەرهەڵدانی نەخۆشیی ئەنفلەوەنزای باڵندە وەزارەتی كشتوكاڵی حكومەتی هەرێم لەمڕۆوە هاوردەكردنی گۆشتی مریشك و هێلكەو بەروبوومەكانی پەلەوەری لە توركیاوە قەدەغە كرد.

وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بڕیاری دا كە هاوردەكردنی گۆشتی مریشك و هێلكەو بەروبوومەكانی مریشك لەمڕۆوە 10-5-2015 لە توركیا قەدەغە بكرێت.

لەوبارەیەوە عەبدولستار مەجید وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی دا ئەمەی پشتڕاست كردەوەو روونی كردەوە كە”بڕیاردراوە هەموو جۆرە گۆشت و بەروبوومەكانی پەلەوەڕ لە وڵاتی توركیاوە بۆ هەرێمی كوردستان قەدەغەبكرێت“.

هۆكاری ئەم بڕیارەش هەروەك عەبدولستار مەجید ئاماژەی پێكرد”لەبەر ئەوەیە كە لە توركیا حاڵەتی سەرهەڵدانی نەخۆشیی ئەنفلەوەنزای باڵندە (H5N1)تۆماركراوە بە پێی راپۆرتی تەندروستیی ئاژەڵی جیهانی OIE“.

وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو دووپاتیشی كردەوە كە”جێبەجێكردنی ئەم بڕیارە درێژەی دەبێت تا ئەو كاتەی رێكخراوی ناوبراو بە فەرمی ئاگادارمان دەكاتەوە كە ئەو نەخۆشییە كۆتایی هاتووە“.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com