نوچەنێت.هه‌ولێر:
مەكتەبی سیاسی پارتی و یەكێتی كۆبونەوەو دوای كۆبونەوەكەش مەلا بەختیار وتی:لە كۆبونەوەكەدا باسی پرسی دەستور و پۆستی سەرۆكی هەرێمان نەكردوە.
ئەمڕۆ یەكشەممە لەسلێمانی هەردوو هەردوو مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتیی نیشتیمانیی بەسەرۆكایەتی نێچیرڤان بارزانی و كۆسرەت رەسول لە شاری سلێمانی كۆبوونەوە.
دوای تەواو بوونی كۆبونەوەكەش مەلا بەختیار و فازڵ میرانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیان بۆ دەزگاكانی راگەیاندن سازكرد.
لای خۆیەوە مەلا بەختیار وتی”كۆبونەوەكە ئیجابی بوو،تەفاهومێكی سیاسی گشتی لەسەر هەموو ئەو پرسانەی باسمان كرد وەكو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جەنگی یەمەن و بارودۆخی عێراق و پەیوەندی نێوان هێزە سیاسیەكانی كوردستان و پەیوەندی نێوان یەكێتی و پارتی هەبوو“.
راشیگه‌یاند”یه‌كێتیی و پارتی به‌هۆی ئه‌و رووداوانه‌ی عیراق به‌گشتی و هه‌رێمی كوردستانی به‌تایبه‌تی گرتووه‌ته‌وه مه‌سولیاتی سه‌ر شانمان قورس‌تر بووه‌و ده‌بێت سه‌رجه‌م حزبه‌كان له ئاست مه‌سولیاتا بن“.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا مه‌لا به‌ختیار راشیگه‌یاند”هه‌ردوولا بڕیارمانداوه لیژنه‌یه‌ك پێكبهێنین بۆ باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان“.
مه‌لا به‌ختیار وتیشی”ئێمە وەكو یەكێتی لەسەر پرسی دەستور رای خۆمان راگەیاندوە،بەڵام لەم كۆبونەوەیەدا بەهیچ شێوەیەك باسی پرسی دەستور و پۆستی سەرۆكی هەرێم نەكراوە“.
لەلای خۆشییەوە فازڵ میرانی رایگه‌یاند”له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌مان به یه‌كریزی نێوان حزبه‌كان و پێكه‌وه كاركردن بووه له پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا“.
راشیگه‌یاند”هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كان و درێژه‌دان به په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانمان و به‌ره‌و پێش چوونیان“.