نوچەنێت.هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه 10/5/2015 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەردانی مام جه‌لال تاڵەبانی سكرتێری گشتی یەكێتی له‌سلێمانی كرد و لای خۆشیەوە تاڵەبانی پێشوازیی گه‌رمی لێ‌كرد.
بەپێ هەواڵی سایتی فەرمی یەكێتی”له‌و دیداره‌دا كه خاتو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی و دكتۆر خه‌سره‌و گوڵ محه‌مه‌د ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی (ی.ن.ك) ئاماده‌یبوون، سه‌رۆكی حكومه‌ت وێرِای سوپاسگوزاریی بۆ پێشوازییه گه‌رمه‌كه‌ی مام جه‌لال،خۆشحاڵییشی ده‌ربرِی به دیداره‌كه و ره‌خساندنی ئه‌و ده‌رفه‌ته كه جارێكی تر به‌دیداری به‌رِێزیان شادبوه‌وه به تایبه‌تی كه ته‌ندروستییان زۆر باشتره و رۆژ به‌رۆژ به‌ره‌وپێش ده‌چێت
هەر بەپێ هەواڵەكە”لەبه‌شێكی تری دیداره‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووی یاده‌وه‌رییه‌كانی پێكه‌وه كاركردنیان،گرنگی رۆڵی مام جه‌لال-ی دووپاتكرده‌وه له‌قۆناغه جیاجیاكاندا كه له هه‌موو ئاسته‌كاندا به‌رِێزیان جێ ده‌ستیان دیاره، له‌و باره‌یه‌شه‌وه تێرِوانین و بۆچونه‌كانی و مامه‌ڵه‌كردنی له به‌رامبه‌ر پێشهات و روداوه‌كان به‌رز نرخاند“.
بارزانی رونیشیكرده‌وه”هه‌میشه هه‌ڵوێسته‌كانی مام جه‌لال له‌یاد و بیره‌وه‌ریاندا ده‌مێننه‌وه و هه‌رگیز له یاد ناچن له‌هه‌موو بۆنه و وێستگه‌یه‌كدا به‌رِێزیان ئاماده‌ییان هه‌یه“.
لەلای خۆشیەوە مام جه‌لال”دڵخۆشی خۆی نیشاندا بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و به‌گه‌رمی و لوتفی هه‌میشه‌یی خۆیه‌وه به‌رِێزیانی به‌رِێخست“.


