نوچەنێت.هه‌ولێر:
شاندی په‌رله‌مانی كوردستان له ئه‌سته‌نبوڵ په‌یام و كەیسی ژنان و كچانى ئێزدى به 42 وڵات ده‌گه‌یه‌نێن.
بەپێ راگەیەنراوێكی راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان كەوێنەیەكی بۆ(نوچەنێت)نێراوە،تیاداهاتوە”به مه‌به‌ستى گه‌یاندنى كه‌یسى ژنان و كچانى ئێزدیى ناوچه‌ى شنگال، لیژنه‌ى داكۆكیكردن له مافه‌كانى ئافره‌ت له په رله مانی كوردستان،به‌شدارى له كۆنفڕانسى لوتكه‌ى ئه‌سته‌نبوڵ ده‌كات له وڵاتى توركیا، كه 42 وڵاتى جیاجیا له په‌رله‌مان و رێكخراو و چالاكوانانى بواره‌كانى ژنان به‌شدارییان تێدا كردووه“.
له‌وباره‌یه‌وه ئێڤار ئیبراهیم سه‌رۆكى لیژنه‌ى داكۆكیكردن له مافه‌كانى ئافره‌ت،رایگه‌یاندوە””مه‌به‌ستى سه‌ره‌كیى به‌شداریكردنمان له‌و كۆنفڕانسه،گه‌یاندنى په‌یام و كه‌یسى ژنان و كچانى ئێزدییه به 42 وڵاتى جیاجیا كه ئاماده‌ى كۆنفڕانسه‌كه‌ن، به‌شداربووانى كۆنفڕانسه‌كه‌ش په‌رله‌مانتاران و چالاكوانانى بوارى ژنان و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵى مه‌ده‌نین“.
وتیشی”كۆنفڕانسه‌كه چه‌ند ته‌وه‌رێك له خۆ ده‌گرێت، له‌وانه: چالاكیى مرۆڤایه‌تى كه كاریگه‌ریى هه‌یه و ئافره‌تان و چۆنیه‌تى كاركردنیان بۆ ئاواره‌كان له كۆمه‌ڵگه‌دا، هه‌روه‌ها ته‌وه‌رێكى تر تایبه‌ته به مه‌سه‌له‌ى جێنده‌ر له ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ژنانى چه‌وساوه و سه‌ركوتكراو“.