نوچەنێت.هه‌ولێر:
دوای ئەوەی بڵاوكرایەوە كە كۆسره‌ت ره‌سوڵ له ده‌رگای تایبه‌ته‌وه هاتبێت بۆ كۆبونەوەی مه‌كته‌بی سیاسی،نوسینگەكەیو ئەو هه‌واڵ به‌درۆده‌خاته‌وه.
پێش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 10-5-2015، وه‌فدێكی پارتی دیموكراتی كوردستان سه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستانیان كرد‌و پاشان كۆبونەوەو دواتریش هەواڵی ئەوە بڵاوبویەوە كە كۆسره‌ت ره‌سوڵ له ده‌رگای تایبه‌ته‌وه هاتبێت بۆ كۆبونەوەی مه‌كته‌بی سیاسی حیزبەكەی و پارتی.
نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی كۆسره‌ت ره‌سوڵ راگەیەنراوێكی لەوبارەوە بڵاودەكاتەوەو ئەو هه‌واڵانە ره‌تده‌كاته‌وه كه كۆسره‌ت ره‌سوڵ له ده‌رگای تایبه‌ته‌وه هاتبێت بۆ مه‌كته‌بی سیاسی و له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی پارتی كۆبوبێته‌وه و دەشڵێت: به‌ڵكو له ئێستا به‌ڕێزیان له‌گه‌ڵ لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی، له‌گه‌ڵ مه‌كته‌بی سیاسی له‌كۆبونه‌وه‌دان.