نوچەنێت.هه‌ولێر:
دوای ئەوەی چوار پاسه‌وانی سه‌رۆك كۆماری بێسه‌روشوێن دەبن،ئه‌مڕۆش ته‌رمی چوار كه‌س له‌ناحیه‌ی ئامرلی دۆزرانه‌وه‌و ئاسایشی خورماتووش ده‌ڵێت: تائێستا ڕوون نییه ئه‌و 4 ته‌رمه پاسه‌وانه‌كانی سه‌رۆك كۆمارن یان نا.
دوای ئەوەی پاسه‌وانێكی سه‌رۆك كۆماری عێراق له فه‌وجی یه‌كی لیوای 2 پاسه‌وانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار،راگه‌یاند: كاتژمێر 7ی به‌ره‌به‌یانی رۆژی شه‌ممه، 4 پاسه‌وانی سه‌رۆك كۆماری عێراق، كه سیانیان خه‌ڵكی خورماتوون، له‌به‌غداوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه، به‌ڵام له‌سنوری عوزێم، بێ سه‌روشوێن بوون‌و تائێستا هیچ هه‌واڵێك له‌باره‌یانه‌وه نازانرێت.
لەوبارەیەوە فاروق ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی خورماتوو به KNN ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ ئاگادار كراونه‌ته‌وه له بوونی 4 ته‌رم له نزیك ناحیه‌ی ئامرلی‌و تیمه‌كانیان به‌ره‌و ئه‌و ناوچه‌یه به‌ڕێكه‌وتوون‌و تائێستا دیارنییه ئه‌و 4 ته‌رمه پاسه‌وانه بێسه‌رو شوێنه‌كانی سه‌رۆك كۆمارن یان نا.