نوچەنێت.هه‌ولێر:
رێكخراوێكی خۆبه‌خشی ئه‌مریكی كە چه‌ندین شاره‌زاو سه‌ربازی خانه‌نشینی سوپای ئه‌مریكایان تێدایه هاوكاری خۆیان بۆ هێزی پێشمه‌رگه دووپاتده‌كه‌نه‌وه‌و تیمه‌كانیان ره‌وانه‌ی به‌ره‌كانی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ دژ به گروپی داعش ده‌كه‌ن.
رائد شۆڕش سه‌ڵاحه‌دین له‌هێزه‌كانی حه‌فتا بەسایتی فەرمی یەكێتی راگه‌یاندوە”رێكخراوێكی خۆبه‌خشی ئه‌مریكی دوای وه‌رگرتنی زانیاری له‌سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی،هاتوونه‌ته كوردستان و چه‌ند كۆبونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ئه‌نجامداوه‌و وابڕیاره هه‌ماهه‌نگی زیاتر ئه‌نجام بدرێت و هاوكاری زیاتری هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بكه‌ن”.
رونیشكره‌وه”رێكخراوه‌كه ناوی سكوادبایه و ئه‌یانه‌وێت له‌رێگه‌ی تیمه‌كانیانه‌وه له‌بواره‌كانی ته‌ندروستی و هه‌روه‌ها له‌بواری راهێنان به‌چه‌كه پێشكه‌وتووه‌كان به‌تایبه‌ت نه‌وه‌كانی میلان مه‌شق به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بكه‌ن و هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی زیاتر دروست بكه‌ن بۆ ئه‌و هاووڵاتیه خۆبه‌خشانه‌ی كه له‌وڵاتانی بیانیه‌وه به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا رووله‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن بۆ روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه
لو لۆبیلۆ یه‌كێك له سه‌رپه‌رشتیارانی رێكخراوه‌كه له‌هه‌رێمی كوردستان بەسایتی فەرمی یەكێتی راگه‌یاندوە”له‌ناو رێكخراوه‌كه‌ماندا چه‌ندین سه‌ربازی خانه‌نشینی ئه‌مریكی خزمه‌ت ده‌كه‌ن و ئاماده‌ییان تێدایه مه‌شق و راهێنان به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه بگه‌ن و ته‌نانه‌ت له رووی هێنانی كه‌ناڵه راگه‌یاندنه جیهانیه‌كان و گه‌یاندنی ده‌نگی گه‌لی كورد به‌هه‌موو جیهان خزمه‌ت به هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین.
جه‌ختیكرده‌وه”گه‌لی كورد گه‌لێكی ئاشتی خوازه‌و ئه‌و شه‌ڕه‌ی دووچاری هاتووه، ته‌نها بۆ دوو باره سه‌ركوتكردنیه‌تی، كه‌له‌مێژوودا چه‌ندین جار ئه‌و هه‌وڵه دراوه، به‌ڵام بوێرانه و سه‌ركه‌ووتوانه خه‌باتیكردوه‌و شكستی پێ هێناوون.