نوچه نێت
داعش هێزێكى نوێى له‌منداڵان دروستكردووه و كۆمیسیۆنى مافه‌كانى مرۆڤیش له‌عێراق له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكراى ده‌كات، ته‌نها له‌موسڵ زیاتر 1000 منداڵى له‌ریزه‌كانى خۆى چه‌كدار كردووه.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كى كۆمیسیۆنى ناوبراو داعش له مانگى 10 ى ساڵى 2014 تا ئێستا زیاتر له 1000 منداڵى له‌شارى موسڵ خسۆته ریزه‌كانى خۆیه‌وه. له‌و باره‌یه‌وه به‌یاننامه‌كه روونى كردۆته‌وه. كه ئه‌و منداڵانه به‌شوشتنه‌وه‌ى مێشك و بیرى كوشتن په‌روه‌رده‌كراون و داعش بۆ مه‌به‌سته تیرۆریییه‌كانى خۆى به‌كاریان ده‌هێنێ. كۆمیسیۆنى مافى مرۆڤ زانیارییه‌كانى خۆى له‌سه‌رچاوه لۆكاڵییه‌كانى موسڵ وه‌رگرتووه. داعش‌یش ئه‌مه‌ى به‌نهێنى نه‌كردووه هه‌ر هه‌فته‌ى رابردوو بوو داعش له‌ته‌له‌عفه‌ر نمایشى منداڵانى كرد كه به ناوى ” ئه‌شبال خیلافه” ناویان ده‌بات.
مافى مرۆڤ: داعش 1000 منداڵى چه‌كدار كردووه
0
Share.