نوچەنێت.هه‌ولێر:
یەكێك لەپاسەوانەكانی رایدەگەێنێت، له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌به‌غدا له‌ناوچه‌ی عوزێم چوار پاسه‌وانی سه‌رۆك كۆماری عێراق دیارنه‌ماون و تائێستاش بێسه‌روشوێنن.
پاسه‌وانێكی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌فه‌وجی یه‌كی لیوای 2 پاسه‌وانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار خه‌ڵكی قه‌زای خورماتووه بهKNNی راگه‌یاندوە”كاتژمێر 7ی به‌ره‌به‌یانی دوێنێ 4 پاسه‌وانی سه‌رۆك كۆماری عێراق كه‌سیانیان خه‌ڵكی خورماتوون له‌به‌غداوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ ماڵه‌وه، به‌ڵام له‌سنوری عوزێم بێ سه‌روشوێن بوون‌و تائێستا هیچ هه‌واڵێك له‌باره‌یانه‌وه نازانرێت
بێسه‌روشوێن بوونی ئه‌و پاسه‌وانانه له‌كاتێكدایه، پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو 50 پاسه‌وانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له‌به‌غدا، له‌ناحیه‌ی ئامرلی له‌لایه‌ن چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه بێ‌ڕێزییان به‌رانبه‌ر كرا.
لایخۆشیه‌وه شه‌لال عه‌بدول، قایمقامی خورماتوو بهKNNی راگەیاندوە”بێسه‌رو شوێن بوونی ئه‌و پاسه‌وانانه له‌سنوری خورماتوو نه‌بووه‌و پێده‌چێت له‌سنوری خانه‌قین بێسه‌رو شوێن بووبن“.