مەعسوم : هاریكارییەكانی ئێران بۆ عێراق دەستێوەردان نییە

0

نوچەنێت-ڤیتۆگەیت

شەممە 9ی ئایار فوئاد مەعسوم سەركۆماری عێراق وتی ئەو هاریكارییانەی ئێران پێشكەشی عێراقیان دەكات لەدژی داعش، بە دەستێوەردان لە كاروباری عێراق دانانرێن.

 

لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسەكانی دەنگوباسی ئێران دەربارەی ئامانجی سەردانەكەی بۆ ئەو وڵاتە، فوئاد مەعسوم سەركۆماری عێراق وتویەتی “لەم سەردانەمدا باسی روانگەی ئێمە دەكەم بۆ سروشتی پەیوەندییەكانی عێراق-ئێران لە ئێستا و داهاتوو”.

 

لە درێژەی لێدوانەكەیدا مەعسوم وتویەتی “دەمانەوێ ئەو پەیوەندییانە پەرەپێبدەین، بۆ ئەوەش چەندین بابەت لەنێوان هەردو وڵات هەن كە دەبێت باسیان بكەین” .

 

دەربارەی ئەو هاریكارییە سەربازییانەی ئێران بۆ شەڕی دژی داعش پێشكەشی عێراقی كردوون، فوئاد مەعسوم وتویەتی “یەكەم ئێران لە چوارچێوەی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵاتدا ئەو هاریكارییانەی پێشكەش كردووین، دووەم هەبوونی داعش لەناو عێراق هەڕەشە بۆ خودی ئێران و وڵاتانی دیكەی دراوسیش دروستدەكات. بۆیە هاریكارییەكان برایانەن و بە مەبەستی دەستێوەردان نین”

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com