ئەنجامدەری كردەی هەڵاتنی زیندانییەكانی خاڵس ئاشكرا بوو

0

نوچەنێت-سی ئێن ئێن

 

داعش ئاشكرای دەكات كە ئەوان بوونەهۆی شكاندنی بەندیخانەی خاڵس و تونیویانە چەندین چەكداری خۆیان ئازاد بكەن.

 

لە تێكشكاندنی بەندیخانەی خاڵسدا 50 زیندانی و 12 پاسەوانی بەندیخانەكە كوژران و چەندین زیندانیی دیكەش هەڵاتن كە هەندێكیان ئەندامی داعشن و بە تاوانی پەیوەست بە تیرۆر زیندانی كرابوون.

 

بەپێی بەیاننامەیەكی داعش لەسەر پەیجەكانیان ل تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر، ئەوان سەرەتا بە نهێنی پەیوەندییان لەگەڵ زیندانییەكان درووستكردووە بۆ دیاری كردنی كاتژمێری سفر، دواتر بە 15 ئوتومبیل بۆمبڕێژكراو هێرشیان كردووە و دواتریش پێكدادانی سەربازی درووستبووە لەنێوان پاسەوانانی زیندانەكە لەلایەك و چەكدارانی داعش و زیندانییەكان لەلایەكی تر.

 

بەپێی راگەیەنراوەكەی داعش لە ئەنجامی ئەو پرۆسەیەدا 30 چەكداری داعش لە زیندان هەڵاتوون و لایەنی حكومی نەیتوانیوە دەستگیریان بكاتەوە.

 

لەلای خۆیشیەوە غالب عەتیە وتەبێژی پۆلیسی دیالە بە سی ئێن ئێنی وتوە لە ئەنجام ئاڵۆزییەكانی زیندانی خاڵسدا 30 زیندانی و پێنج پۆلیس كوژراون و 40 زیندانیش هەڵاتوون كە 9 كەسیان بە تاوانی پەیوەست بە تیرۆر زیندانی كرابوون.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com