نوێترین لێدوانی بەغدا سەبارەت بە رێككەوتنە نەوتییەكەیان لەگەڵ هەرێم

0

نوچەنێت-فورات نیوز

 

وتەبێژی عەبادی دەلێت بەغدا پابەندە بە رێككەوتنەكەی لەگەڵ هەولێر و كاروبارەكان بەشێوەیەك سرووشتیی دەڕۆن.

 

سەعد حەدیسی وتەبێژی حەیدەر عەبادی لە لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی فورات نیوزی سەر بە ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراقیی دەڵێت “حكومەتی فیدراڵ هیچ كاتێك راینەگەیاندووە كە پابەندی رێككەوتنەكەی نابێت لەگەڵ هەولێر و ئەو رێككەوتنە بووەتە یاسا و لەسەر هەریەكە لە بەغدا و هەولێرە هەموو بەندەكانی جێبەجێ بكەن”.

 

حەدیسی جەختی كردۆتەوە لە بەرژەوەندی بەغدایە گرفتەكانی لەگەڵ هەولێر چارەسەر بكات.

 

دەربارەی لەمپەرەكانی بەردەم رێككەوتنەكەش، حەدیسی وتویەتی “هەتا مانگی پێشوو هەولێر بڕی 550 هەزار بەرمیلی رۆژانەی هەناردە نەكردووە، ئێمەش گرفتی سیولەی نەقدیمان هەیە”.

 

حەدیسی جەختی كردۆتەوە كە بەغدا وازی لە رێككەوتنەكە نەهێناوە و پابەندە پێوەی و بەند بە بەندی جێبەجێ دەكات.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com