ئارام قادر سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵی ئیسلامی لە پەڕلەمانی کوردستان بۆ نوچەنێت:
ئه‌گه‌ر دەسەڵات به‌هه‌مان رۆحییه‌ت و تێروانینی كاتی خۆپیشاندانه‌كان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كاندا بكات لەو باوه‌ره‌دا نیم کۆبونەوەی پێنج قۆڵی هیچ ده‌رئه‌نجامێكی هه‌بێت
دەستخۆشی لە چاکسازییەکانی سەرۆکی هەرێم دەکەین، به‌ڵام ئێمه چاكسازی بنه‌ره‌نیمان ده‌وێت، کە ده‌رئه‌نجام ئاڵوگۆركردنی ده‌سه‌ڵاتی لێبکەوێتەوە.
بەختیار رەزا چوچانی / نوچەنێت
سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، له‌م دیمانه تایبه‌تەی نووچه‌نێت، سه‌رنج و تێبینی خۆی ده‌رباره‌ی كۆبونه‌وه پێنج قۆڵییه‌كانی لایه‌نه سیسیه‌كانی كوردستان ده‌خاته ڕوو، هۆکاری شکستی کۆبونەوەکان لەکاتی خۆپیشاندانەکان، دەخاتە ئەستۆی دەسەڵات و دەستخۆشی لەچاکسازییەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەکات.
بەختیار رەزا چوچانی/ له‌سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانه‌وه ده‌سه‌ڵات زۆر ده‌هاته‌پێش بۆ حیوار، به‌ڵا م ئۆپۆزیسیۆن زیاتر خۆی له‌حیوار ده‌پاراست و زۆر جاریش داواكانی لایه‌نی ده‌سەڵاتی بۆ حیوار ره‌تده‌كرده‌وه، له‌ئێستاشدا ئۆپۆزیسیۆن زیاتر دێته پێش، هۆی ئه‌مه چییه؟
ئارام قادر/ به‌ناوی خوای به‌خشنده‌و میهره‌بان، من بە‌و شێوه‌ی نابینم، چونكه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ئۆپۆزیسیۆن له‌گه‌ڵ حیوار‌و له‌گه‌ڵ گفتۆگۆدابوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه من ده‌مبینی ده‌سه‌ڵات به پێچه‌وانه‌وه خۆی ده‌دزیه‌وه له‌داخوازییه‌كای شه‌قام وخۆی ده‌دزییه‌وه له‌وه‌ی خواستەکانی شه‌قام، به‌شێوه‌یه‌كی جدی جێبه‌جێ بكات،واقیعی ئه‌وكاته‌ش ده‌ریخست كه‌چه‌ندین جار هه‌وڵدرا، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و داخوازییانه جێ به‌جێ بكرێن، به‌ڵام به‌راستی ده‌سه‌ڵات نه‌یتوانی به‌شێوه‌یه‌كی رێك‌وپێك جێبه‌جێیان بكات، ئه‌مه‌ش وای كرد، كه گفتوگۆكان سه‌ر نه‌گرێ، واته هۆی سه‌رنه‌گرتنی گفتوگۆكان له‌وكاته‌دا، جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه‌كانی شه‌قام بوو له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه، نه‌ك ئه‌وه‌ی كه ئۆپۆزیسیۆن گفتگۆ ره‌ت بكاته‌وه.
بەختیار رەزا چوچانی/ بەڵام ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان، ره‌خنه له ئۆپۆزسیۆین ده‌گرێت، به‌وه‌ی كه له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا ده‌رفه‌تی گه‌ورەی له‌ده‌ست دا بۆ حیوار‌و پێی وایه، ئه‌وكات ده‌توانرا زۆربه‌ی داواكارییه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن جێبه‌جێ بكرێت.
ئارام قادر/ من به‌و شێوه‌یه‌ی نابینم و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نیم، چونكه هیچ كه‌س ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تی نه‌گرتبوو كه داخوازییه‌كانی خۆپیشانده‌ران جێبه‌جێ بكات، له‌كاتێكدا كه داخوازییه‌كانی خۆپیشانده‌ران، بووه‌ته پرۆتۆكۆلێكی یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان، چووه‌ته بریاری ژماره یه‌ك، كه بریاره 17خاڵییه‌كه‌یه، بریاری ژماره چوار كه كۆمه‌ڵێ برگه‌و مادده‌ی له‌خۆ گرتووه‌و بریتی یه، له نه‌خشه رێگایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی داخوازییه‌كانی جه‌ماوه‌ری پێ جێبه‌جێ بكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه ده‌سه‌ڵات جێبه‌جێی نه‌كردووه و جێبه‌جێ كردنی داخوازییه‌كان له‌سه ئه‌وه پەکی نەکەوتووە كه كۆبوونه‌وه نه‌كرابێت، به‌ڵكو ده‌سه‌ڵات هه‌میشه هه‌وڵی داوه ته‌فسیری سیاسی بكات، بۆ خۆپیشاندانه‌كان هه‌وڵی داوه به‌شێوازێك له شێوازه‌كان، له‌و خواستەکانی خه‌ڵكی نارازی و خۆپیشانده‌ر خۆی بدزێته‌وه .
بەختیار رەزا چوچانی/ له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا، ئۆپۆزیسیۆن سوربوو له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و په‌رله‌مان، به‌ڵام ئێستا ئۆپۆزیسیۆن ده‌ڵێ، ئه‌وه مه‌رجێكه بۆ قسه‌كردن، ئه‌مه گۆرانكاری نییه له هڵوێستی ئۆپۆزیسیۆن؟
ئارام قادر/ نا، هه‌ڵوێست نه‌گۆراوه، ئه‌و كات هه‌روا وتراوه و ئێستاش هه‌روا،هه‌رسێ لایه‌نی ئۆپۆزیسیۆن هاوڕابووین له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و ئه‌وه پرۆژه‌ی هه‌رسێ لایه‌نه، له پرپژه 22 خاڵییه‌كه‌دا ئه‌وه هه‌یه‌و له‌م پرۆژه تازه‌یه‌ی كه ئێستا خراوه‌ته به‌ر باس و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات، هه‌ر هه‌مان خاڵی تێدایه‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حكومه‌ت و پێكهێنانی حكومه‌تێكی ئینتیقالی به‌رێگایه‌ك داده‌نرێت، كه بتوانێت چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكات و به‌ره‌و قۆناغێكی تازه برۆین، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه ی حكومه‌تیش بۆ ئه‌وه‌یه كه له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا ئاماده‌سازی بكات بۆ هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خت.
بەختیار رەزا چوچانی/ پێت وایه دانیشتنه پێنج قۆڵییه‌كان هیچ ئه‌نجامێكیان هه‌بێت، تا چه‌ند گه‌شبینی به ئه‌نجامه‌كانی؟
ئارام قادر/ ده‌رئه‌نجامه‌كه به‌رای من ده‌كه‌وێته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، چوكه ئۆپۆزیسیۆن پرۆژه‌یه‌كی پێیه، خستویه‌تییه به‌رده‌م ده‌سه‌ڵات و ده‌سه‌ڵات به‌ر پرسیاره له‌جێبه‌جێكردنی، له‌كاتێكدا كه‌باس له هه‌مواركردنی كۆمه‌ڵێك یاساده‌كرێت و باس له چاره‌سه‌ری گه‌نده‌ڵی دەكرێت و باس له جیاكردنه‌وه‌ی حزب ده‌كرێت له حكومه‌ت، ئه‌مانە بێگومان ده‌سه‌ڵات ده‌بێ به‌ئه‌نجامیان یگه‌یه‌نێ، ئه‌گه‌ر بێت و ده‌سه‌ڵات ئاماده‌یی تێدا بێت، بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و هه‌نگاوانه، بیگومان ده‌ر ئه‌نجامی ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێت و ئاماده‌یی تێدا نه‌بێت و به‌هه‌مان رۆحییه‌ت و به هه‌مان تێروانینی كاتی خۆ پیشاندانه‌كان، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ رووداوه‌كاندا بكات، لەو باوه‌ره‌دا نیم هیچ ده‌رئه‌نجامێكی هه‌بێت.
بەختیار رەزا چوچانی/ مامۆستا عه‌لی باپیر هۆشداری دا، له ئه‌گه‌ری سه‌رنه‌كه‌وتنی دانیشتنه‌كان، ئه‌مه ره‌شبینییه له دانیشتنه‌كان یاخود هه‌ره‌شه‌یه؟
ئارام قادر/ هه‌ره‌شه نییه، ئه‌وه ئه‌گه‌رێكه، چونكه له‌كاتێكدا كۆبونه‌وه‌كان ده‌كرێت، مه‌رج نییه ده‌رئه‌نجامێكی ئیجابی هه‌بێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی هه‌یه، سه‌ركه‌وتوو نه‌بێت و شكست بێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه ی هه‌یه له پاش ماوه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت، تێروانینه‌كه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر دڵسۆزییه بۆ هه‌رێمی كوردستان، ئاگادار كردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانه، بۆ ئه‌وه‌ی به جدی برواننه كۆبوونه‌وه‌كان بۆ تا سه‌ر بگرێ.
بەختیار رەزا چوچانی/ پێت وانییه ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵی ئیسلامی كورستان ئه‌گه‌ر هه‌وڵی میانگیری بدایه نەده‌بووه سه‌رمه‌شقی به‌ره‌ی ده‌سه‌ڵات و به‌ره‌ی ئۆپۆزیسیۆن، وەک ئەوەی سه‌ره‌تا مامۆستا عه‌لی باپیر چه‌ند هه‌وڵێكی هه‌بوو، بۆ هێوور كردنه‌وه‌ی باروو دۆخه‌كه؟.
ئارام قادر/ ئێمه خۆمان ئۆپۆزیسیۆنین، ئۆپۆزیسیۆن نابێت ببێته میانگیر له‌نێوان ده‌سه‌ڵات و لایه‌نه‌كانی تری ئۆپۆزیسیۆن، ئه‌و هه‌وڵانه‌ی مامۆستا عه‌لی باپیر جیایه، چونكه ئه‌وه له‌كاتێدا بوو كه باروودۆخه‌كه به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی تر ده‌رۆشت، ئه‌وه‌بوو بزووتنه‌وه‌ی گۆران وه‌كو هێزێكی مه‌یدانی ناو كوردستان، به‌یاننامه‌یه‌كی حه‌وت خاڵی راگه‌یاند، هه‌روه‌ها یه‌كێتی و پارتی زۆر به‌تووندی به‌رامبه‌ر ئه‌و به‌یاننامه حه‌وت خاڵییه وه‌ستانه‌وه، ئه‌وه‌بوو له دووه‌م كۆبوونه‌وه‌ی حزبه‌كان، مامۆستا عه‌لی باپیرهه‌وڵی دا بۆ ئه‌وەی ئه‌و بارودۆخه هێوربكاته‌وه، به‌ڵام ئێمه خۆمان پێش كۆبونه‌وه‌ی حزبه‌كان و پێش روودانی هیچ بارودۆخێك له‌كوردستان روو بدات رامانگه‌یاندبوو، كه ئۆپۆزیسیۆنین و هه‌وڵده‌ده‌ین به‌شێوازێكی مه‌ده‌نییانه، له‌روانگه‌ی ململانێی سیاسی له‌ناو كوردساندا هه‌وڵی چاكسازی و هه‌وڵی گۆرانكاری بدە‌ین.
بەختیار رەزا چوچانی/ ئه‌و چاكسازییانه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم ده‌ستی پێكردوون لایه‌نی باش و خراپی چین؟
ئارام قادر/ بێگومان چاكسازی هه‌مووی باشه، لایه‌نی خراپی نییه، به‌ڵام ئێمه چاكسازی بنه‌ره‌نیمان ده‌وێت، کە ده‌رئه‌نجام ئاڵ‌و گۆركردنی ده‌سه‌ڵاتی لێبکەوێتەوە له كوردستاندا، واته رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و هه‌وڵدان بۆ دورخستنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران له ده‌سه‌ڵات، ئه‌مه هه‌نگاوی ئیجابین ئێمه ده‌ست خۆشی لێده‌كه‌ین، به‌ڵام ئه‌بێ گۆرانكارییه‌كان هه‌ر ئه‌وه‌نه‌بێت، به‌ڵكو ده‌بێت برواته بنه‌ره‌تی كاروباره سیاسیه‌كان، كه بریتییه له زه‌مینه سازكردن بۆ ئاڵ‌و گۆری ده‌سه‌ڵات، له‌نیوان ئه‌م هێزه‌ی كه ئێستا ده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌سته له‌گه‌ڵ ئۆپۆزیسیۆن.
بەختیار رەزا چوچانی/ بایكۆتكردنی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان، گه‌یشتنه كوێ ئایا به‌رده‌وامی ده‌بێت؟
ئارام قادر/ بایكۆ تكردن، حاڵتێك نییه كۆتایی پێ بێت، یان بڵێین له حاڵه‌تێكدا هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت، بایكۆت هه‌ڵوێستێكه كه په‌رله‌مانتار به حوكمی ئه‌وه‌ی كه نوێنه‌ری كۆمه‌ڵێ هاوڵاتییه، ده‌ینوێنێت بۆ پشتگیری كردن له‌و هاووڵاتییانه‌ی كه‌ده‌نگیان پێداوه و متمانه‌یان پێ به‌خشیوه، له‌به‌رئه‌وه له‌هه‌ر كاتێكدا پێویست بێت، په‌رله‌مانتار بۆی هه‌یه بایكۆت بكات و زۆر جار ئه‌و ئه‌و په‌رله‌مانتاره ده‌بێته ئه‌رك له‌سەر‌ی كه بایكۆتی دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مان بكات، له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان به‌شێوه‌یه‌كی جدی نه‌یه‌ت، به‌ده‌م خواست و داخوازییه‌كانی هاووڵاتیان له‌هه‌ر قۆناغێك له قۆناغه‌كان.
