نوچه نێت
به‌پێى هه‌والێكى سایتى جه‌زیره له‌زیندانى خاڵس دوێنێ شه‌و زیندانیان به‌كۆمه‌ڵ رایان كردووه، ده‌ستیشیان به‌سه‌رچه‌كى پۆلیس داگرتووه.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى ئه‌منى ئاشكرایان كردووه كه شه‌وى رابردوو له‌ناو زیندانى خالس زیندانییه‌كان شه‌ڕیان له‌گه‌ڵ یه‌كتر كردووه. پۆلیس و پاسه‌وانه‌كانی زیندانیش بۆ هێمن كردنه‌وه‌یان ده‌چنه ناو زیندان. كه‌چى ئه‌وان هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر پاسه‌وانه‌كان وچه‌كیان ده‌كه‌ن و دواتر راده‌كه‌ن. پۆلیس و لایه‌نه ئه‌منییه‌كان به‌دوایان ده‌چن كه‌چى ده‌بێته شه‌ڕى نێوان زیندانه راكردووه‌كان و لایه‌نه ئه‌منییه‌كان له‌ئه‌نجامیشدا 12 كه‌س له پۆلیس بریندار ده‌بێت و به‌شێكیش له زیندانییه‌كان ده‌گیرێنه‌وه و هه‌ندێكیشیان ده‌كوژرێن. هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كانى كه‌ناڵى جه‌زیره ئه‌و زیندانه‌ى خالس كه ده‌كه‌وێت باكورى رۆژهه‌ڵاتى به‌غدا نزیكه‌ى 300كه‌سى تێدابووه كه به‌تۆمه‌تى تیرۆر ده‌ستگیركراون.
300 زیندانى راده‌كه‌ن وبه‌شێكیان ده‌كوژرێن
0
Share.