نوچەنێت – قرتاس نیوز
نینۆكەكانت بە وێنەكە بەراورد بكە ، ئەو شیكردنەوەیەت دەست دەكەوێت كە لەگەڵ كەسایەتیت دەگونجێت:
1- خاوەنی نینۆكی درێژ ( ستونی)
تۆ كەسێكیت خەیاڵێكی فراوانت هەیە كە وات لێدەكات كەسێكی داهێنەر بیت و گرنگی بە هەموو وردەكارییەكان بدەیت، بەڵام بە ئەستەم دەتوانیت لەو كەسانە تێبگەیت كە سروشتیان وەك خۆت نیە بۆیە توشی گەلێك رووبەڕوو بوونەوە دەبیت لەگەڵ دەوروبەردا.
2- نینۆكی پان
كەسایەتیەكی كۆمەڵاتی و رووخۆشیان هەیە، هەمیشە رۆڵی نێوەندگیر دەبینن لە چارەسەر كردنی كێشەی نێوان هاوڕێكانییان ، چونكە لای هەموان خۆشەویستن بەو پێیەی لەگەڵ زۆربەی كەسایەتییەكان دەگونجێن.
3- نینۆكی چوارگۆشە
كەسایەتیەكی ئازا و تێكۆشەرییان هەیە ، لەگەڵ ئەوەی زۆر خۆڕاگر و جدیین، بەڵام هەندێك جار ئینكاری گوێرایەڵی نەكردنی كەسانی تر بۆیان هەموو لایەنە باشەكانی كەسایەتییان دەشارێتەوە.
4- نینۆكی سێگۆشە یان سێگۆشەی هەڵگەڕاوە
خاوەنی ئەم جۆرە نینۆكە بەڕاستی كەسانی زۆر زیرەكن ، تێبینی هەموو ئەو وردەكارییە بچوكانە دەكەن كە كەسانی تر هەستیان پێناكەن ، لەگەڵ ئەو زیرەكیە زۆرەشیاندا مرۆڤێكی هەستیار و ناسكن تا رادەیەكی زۆر.
5- نینۆكی شێوەی نوكی شمشێر
خاوەنی ئەم جۆرە نینۆكانە باكیان بە ماندوو بوون و كار كردن نیە، وەك ئەوەی بە هەندێك كار هەڵدەستن كە حەزیان لێی نیە بەڵام لەپێناوی گەیشتن بە ئامانجەكانیان ئەنجامی دەدەن، بەڵام لە بەرامبەردا ناتوانن مامەڵە لەگەڵ كەسانی كەمتەرخەم و ناجدی بكەن.