نوچەنێت-موستەقبەل
پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانی نیشتمانی دەڵێت ” هیچ پەشیمانییەك نابێت لەدوای جیابوونەوەی كورد لە عێراق ، پێویستە لەسەر سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەم كارە بكات ئەگەر دەتوانێت “.
مەسعود بارزانی لە واشنتن وتی ” یەكێتی خاكی عێراق ئارەزوومەندانەیە و بە زۆری نیە ، هەروەها پرۆسەی سەربەخۆیی كوردستان بەڕێوەیە و ناگەڕێتەوە”.
عەبدولسەلام مالیكی پەرلەمانتاری دەوڵەتی یاسا هەروەها وتی :” بارازانی ناوبەناو ئەم لێدوانانە دەدات ، بەتایبەتی لە كاتێكدا كە ئێمە بیر لە یەكێتی خاكی عێراق دەكەینەوە و عێراق لەژێر هێرشی توندی تیرۆرستاندایە”.
هەروەها وتی ” بەداخەوە لەلایەن بارزانیەوە ئەم جۆرە لێدوانانە دەدرێت ، گوزارشت لە سیاسەتێك دەكات كە چەند لقێكی لێدەبێتەوە و هەوڵی ملكەچكردنی بەغدا دەدات بۆ داواكاریەكانی كورد ، یان دەیكاتە كارتێك بۆ راكێشانی سۆزی دەوڵەتانی تر و سیاسییەكان، بەڵام یەكێتی گەلی عێراق ئەم هەلە لەدەست هەر كەسێك دەدات كە بیر لەم بابەتە بكاتەوە، بەتایبەتی كورد كە هاوبەشن لە دەسەڵات و داهاتی گەلی عێراقدا”.
هەروەها ئەوەشی وت كە ” هەندێك كەس زیاتر بیر لە بەرژەوەندی نەتەوەیی دەكەنەوە تا بەرژەوەندی نیشتمانی ، ئەوان زۆر دوور كەوتونەتەوە لە بیرۆكەی یەكێتی عێراق”.
ئەوەشی وت كە ” ئێمە هیچ بەداخەوە نین بۆ جیابوونەوەیان یان مانەوەیان ، ئەگەر بارزانی دەتوانێت ئەمە بكات با بیكات و لەمە زیاتر چاوەڕێ نەكات”.
مەسعود بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پانێڵێكدا كە لە سەنتەری ئەنجومەنی ئەتلەسی و پەیمانگای ئەمریكی بۆ ئاشتی لە واشنتن پێشكەشی كرد وتی ” یەكێتی خاكی عێراق ئارەزوومەندانەیە بەزۆرەملێ نیە بۆیە بابەتە گرنگەكە ئەوەیە هەوڵ بدرێت هەموو عێراقییەك ئەو قەناعەتەی لا دروست بكرێت ئەم یەكگرتوییە ئارەزوومەندانەیە و بەزۆر نیە” ، ئاماژەشی بەوە كرد :” هەر گۆڕانكارییەك لە پێكهاتەی عێراقدا دەبێت بە ئاشتی بێت”.