نوچەنێت.ههولێر:
پارتی پارێزگاران لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی بەریتانیا بە بەردنەوەی 327 كورسی سەركەوتنی گەورەی بەدەستهێنا.
ئەنجامی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی بەریتانیا راگەیەنرا و پارتی پارێزگاران بەسەرۆكایەتی دەیڤید كامیرۆن لهكۆی (650) كورسی پهرلهمانی بە بەردنەوەی 327 كورسی سەركەوتنی گەورەی بەدەستهێنا.
لەو هەڵبژاردنەدا پارتی كرێكاران شكستی هێنا و تەنها توانی(228)كوری بەدەست بهێنێت و بەهۆی ئەو شكستەشەوە هەریەكە لە نیك كلیگ سەرۆكی پارتی لیبراڵ دیموكراتەكان و ئەد میلیباند سەرۆكی پارتی كرێكاران و نایجڵ فاراج سەرۆكی حزبی سەربەخۆی شانشینی یەكگرتوو دەستیان لەكاركێشایەوە.