نوچەنێت-بەغدا
فراكسیۆنی دەوڵەتی یاسا كە گەورەترین لیستی ناو هاوپەیمانیی شیعەكانە، ناڕاستەوخۆ هێرشدەكاتەوە سەر كورد و بەوە تاوانباری دەكات كە دەیەوێت سود لە لاوازیی بەغدا وەبگرێ.
خەلەف عەبدولسەمەد ئەندامی فراكسیۆنەكە لە پرێس كۆنفرانسێكدا لە یەغدا وتی “هەندێك هێزی سیاسی هەن دەیانەوێت سوود لە لاوازیی عێراق لەم قۆناغە وەربگرن بۆ جێبەجێكردنی ئامانجە تایبەتییەكانی خۆیان”.
عەبدولسەمەد دۆخی عێراقی بە نالەبار ناوبردووە و داوای یەكڕیزی هەموو لایەكی كردووە.
ئەندامەكەی دەوڵەتی یاسا وتویەتی هێزگەلێكی سیاسی هەن لاوازیی بەغدایان كردۆتە بەهانە بۆ بەدەستهێنانی بەرژەوەندی تەسكی خۆیان لەسەر حسابی ەبرژەوەندیی باڵای وڵات.