بە ڤیدیۆ وێنە.. خۆپیشاندانی خەڵکی مەهاباد لەبەردەم هۆتێل تارا

0

نوچە.نیت

رۆژی دووشەمەی رابردوو لە شاری مەهاباد ،کچە کوردێک بەناوی فه‌ریناز خوسره‌و لە رووداوێکی نادیار لە هۆتێل تارای شاری مەهاباد گیانی لەدەست دا .

بە پێی چەند سەرچاوەیەکی نافەرمی، لەهۆتێلەکەدا هەوڵ دراوە دەستدرێژی بکرێتە سەر ئەو کچە و  ئەویش لەناچاریدا لەنهۆمی ٤ هۆتیلەکەوە خۆیفرێداوەتە خوارەوە بەوهۆیەوە گیانی لەدەست داوە .

ئەو رووداوەش بوە هۆی  تورەبون و نارەزایی خەلکی شارەکە و رژانە سەر شەقامەکان، لەگەل هێزە ئەمنیەکاندا لەبەردەم هۆتێل تارا رووبەرووی یەکتر بونەوە.

سەرچاوە رۆژنامەوانیەکان ئاماژە بەوە دەکەن. کە لە دوای روبەروبونەوەی هێزە ئەمنیەکان و خۆپیشاندەران بریندار بوونی چەندین کەس، سەرۆک کۆماری ئیران بۆ خۆپاراستنی هیزە ئەمنیەکان لە رووبەروبونەوەی تورەبونی خۆ پیشاندەران فەرمانی کردوە هیزە ئەمنیەکان لەدەوروبەری هۆتێلەکە پاشە کشە بکەن ، ئەوەش بووە ئاسانکاری بۆ گەشتنی خەڵکی تورەی مەهاباد بەهۆتێلەکەو ئاگر تێبەردانی .

بەوێنەو ڤیدیۆ بەشێک لە خۆپیشاندانەکە ببینە
mhaa
mhabad
tarpol
tarara
mmm


Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com