مەلا شوان دەستگیركرا

0

سەرچاوەیەك لە پارێزگای كەركووكەوە رایگەیاند كە ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌  مەلا شوان قازی شەرعی دەوڵەتی ئیسلامی لەلایەن چەكدارانی داعشەوە بە تۆمەتی ناپاكی دەستگیر كراوە و كەسێكی تر خراوەتە شوێنەكەی.

 

سەرچاوەكە وتویەتی دوای دەستگیركردنی، مەلا شوان بەرەو موسڵ براوە و نازانرێ چارەنووسی بەچی دەگات.

 

سەرچاوەكە كە نەیویستووە ناوی بهێنرێت بە “مەوەددە نیوز”ی وتوە كە داعش متمانەی بە كوردەكانی نێو ریزەكانی نەماوە و نایەوێت لە ریزەكانی پێشەوە بن.

 

وتوشیەتی ئێستا داعش پشت بە بیانییەكان دەبەستێت كەمتر متمانە بە كورد و عێراقییەكان دەكات.

 

شیاوی باسە مەلا شوان قازی شەرعی داعش بووە لە ناوچەی حەویجە و بەشداری راستەوخۆی شەڕی داعشی كردووە لەگەڵ پێشمەرگە و سوپای عێراق و حەشدی شەعبی.

Share.

About Author

بوچون نوسین داخراوە.

Social Media Auto Publish Powered By : XYZScripts.com