
نوچه نێت/ ئاژانسه‌كان
خانمه نووسه‌رى ئێرانى سحر دلیجانى كه له‌ساڵى 1983 له‌یه‌كێك له زیندانه‌كانى تاران له‌دایكبووه پێی وایه وڵاته‌كه‌ى له‌رووى كۆمه‌ڵایه‌تى و كولتوورییه‌وه كۆتایى هاتووه. ته‌نها ئه‌وه‌ى ماوه له‌رووى سیاسیه‌وه كۆتایى بێت”.
ئه‌و كچه نووسه‌ره گه‌نجه كه‌ته‌مه‌نى ته‌نها 32 ساڵه له دیمانه‌یه‌كى دا كه له په‌راوێزى پێشانگاى نێوده‌وڵه‌تى كتێب له كۆلۆمبیا له‌گه‌ڵى ئه‌نجام دراوه له‌باره‌ى گه‌نجانه‌وه ده‌ڵێ” گه‌نجانى ئێران ته‌واو پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ن كه رژێم ده‌یه‌وێ. ئه‌وان رۆشنبیر و ئاكتیڤن بۆیه ناكرێت ئه‌و بارودۆخه وه‌ها بمێنێته‌وه كه هه‌یه”. سه‌ره‌راى ئه‌مه‌ش ده‌ڵێ” ئه‌و پرۆپاگه‌نده چڕه‌ى كه كۆمارى ئیسلامى بۆ به‌هاكانى ده‌كات له قوتابخانه‌كاندا ته‌واو له ئه‌ركه‌كه‌ى خۆى فه‌شه‌لى هێناوه”.
سه‌حه‌ر له 1983 له تاران له زیندانى ئه‌وین له‌دایكبووه و دایك و باوكى له‌دواى كه‌وتنى رژێمى شا ده‌ستگیركراون. له‌باره‌ى زیندان ده‌ڵێ” زیندانى ئه‌وین به‌شێكه له‌یاده‌وه‌رى خێزانه‌كه‌م. وشه‌ى ئه‌وین له فه‌رهه‌نگى خێزانه‌كه‌م ماناى ماڵ یان قوتابخانه ده‌گه‌ینێت” ده‌شڵێ” ئه‌وین به‌لاى منه‌وه له‌یه‌ك كاتدا یاده‌وه‌ریه‌كى كۆمپیدى و تراژیدییه”.
سه‌حر ده‌ڵێ” گرتنى باوكى و له‌سێداره‌دانى مامى له‌ساڵى 1988 چه‌ند رووداوێكى گه‌وره‌بوون به‌سه‌ر خێزانه‌كه‌ى هات.
سه‌حه‌ر له‌ساڵى 2014 رۆمانى ” له‌ژێر سێبه‌رى داره وه‌نه‌وشه‌یه‌كه‌ى ” بڵاوكرده‌وه كه له ژیانى خۆى وه‌رگیراوه. جیا له‌مه‌ش باس له رووداوه‌كانى كۆده‌تاى ئیسلامى ده‌كات. ئه‌و رۆمانه به28 زمان له 70 وڵات بڵاوكراوه‌ته‌وه و پێشوازییه‌كى گه‌رمى لێكراوه. هه‌ڵبه‌ته له‌ئێران دابه‌ش نه‌كراوه.
رۆمانه‌كه‌ى سه‌حه‌ر باس له قۆناغێكى گرنگى ئه‌و وڵاته‌ده‌كات واته باس له نێوان ساڵى 1983- 1988 ده‌كات. ئه‌م قۆناغه‌ش له‌ئێران قۆناغى له‌دایكبوونى دیكتاتۆریه‌تى راسته‌قینه‌یه. سه‌حه‌ڕ ده‌ڵێ” ئێستا خه‌ڵك زیاتر قسه ده‌كه‌ن له‌وه‌ى كه له هه‌شتاكان رووى ده‌دا. به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه له‌ده‌ره‌وه‌ى وڵات. به‌ڵام من تێبینى ئه‌وه ده‌كه‌م خه‌ڵك به‌راستى نایه‌وێ قسه بكات. چونكه بابه‌ته‌كه سه‌خته و رژێم هێشتا ماوه”.
ئه‌و نووسه‌ره گه‌نجه پێیوایه به نووسینى ئه‌و رۆمانه زیاتر خۆى ناسیوه و ده‌شڵێ” نه‌مده‌زانى ئه‌و توڕه‌ییه‌م له‌دژى رژێم له‌ناخدایه و وامده‌زانى تێم په‌ڕاندووه”. له‌كۆتایى قسه‌كانیشى ده‌ڵێ” هه‌ر تێپه‌ڕبوونێك بۆ ئایینده ده‌بێت له‌رێگاى ئاشتبوونه‌وه و لێپریسینه‌وه بێت” گرنگیش به‌لاى سه‌حه‌ر ئه‌وه‌یه” ناوى كوژراوه‌كان بزانێت و كێش له‌پشت كوشتنى ئه‌وانه‌وه بووه.
دواى ئازادبوونى خێزانه‌كه‌یان له‌وڵاتى ئه‌مریكا خوێندنى ته‌واو كردووه و خۆشى ئێستا له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى له ئیتاڵیا ده‌ژیت. ئێستاش كار له‌سه‌ر رۆمانێكى دیكه ده‌كات باس له زیندانییه‌ك ده‌كات كه له‌زیندان ده‌رده‌چێت و ژیانى له سفره‌وه ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه.
ئه‌و كچه نووسه‌ره‌ى له‌زیندانى ئێران له‌دایكبووه رۆمانه‌كه‌ى به28 زمان بڵاوده‌بێته‌وه
0
Share.