نوچه نێت
تا ئێستا سه‌رۆكى فلیپین بنیگنۆ ئه‌كینۆ ره‌به‌نه. ئه‌مه‌ش وایكرد هاوڵاتیانى تووشى سه‌رسامى بن كاتێك له 2010 به سه‌رۆكیان هه‌ڵبژاردن.
هه‌ندێك له‌چاودێرانى سیاسى له‌و باوه‌ڕه‌دابوون ئه‌و سه‌رۆكه ره‌به‌نه كه ته‌مه‌نى 55 ساڵه به په‌له زه‌واج بكات بۆ ئه‌وه‌ى وڵاته‌كه‌ى وه‌ك وڵاتانى دیكه جیهان خاوه‌نى خانمى یه‌كه‌م بێت. كه‌چى تا ئێستا له‌په‌یوه‌ندى هیچ له دۆسته‌كانى سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه.
دۆستێكى سیاسى هه‌بوو به‌ناوى شالانى، ئه‌و دوو ساڵ له‌گه‌ڵ بوو به‌ڵام به‌ختى نه‌بوو كاتێك له ئه‌كینیۆ جیابۆیه‌وه. دواتریش په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ بێژه‌رێك دانه‌وه و له‌وانه و چه‌ندانی دیكه‌ش سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه كه ناوه ناوه په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ دروست ده‌كات.
سه‌رۆكى فلیپین به‌رده‌وام جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه ده‌خوازێ له‌ژیانى هاوسه‌رى سه‌قامگیر بێت. له‌گه‌ڵئه‌وه‌شدا باوه‌ڕى وایه تێڕوانینى بۆ زه‌واج گۆڕاوه ته‌نانه‌ت به هه‌ندێك كردارى بێ ماناى ده‌زانێت ده‌شڵێ” براده‌رانم منداڵى وه‌هایان هه‌یه له‌ته‌مه‌نى هاوسه‌رگیریدان و ته‌نانه‌ت سێیانیان كچه‌كانیان شوویان كردووه”.
ره‌به‌نى سه‌رۆك وایكردووه، ژیانى تایبه‌تى ئه‌و ببێته بابه‌تى رۆژنامه زه‌رده‌كان. ته‌نانه‌ت یه‌كێك له رۆژنامه‌كان ده‌ڵێ” سه‌رۆك به‌ر له‌سه‌رۆكایه‌تى 18 په‌یوه‌ندى هه‌بووه.
له‌و ماوه‌یه‌ى دواییدا هه‌ندێك مه‌زنده ئه‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌رۆك په‌یوه‌ندى به شاجوانى ئه‌ڵمانیا هه‌یه كه به‌ره‌گه‌ز فلیپینیه و ئه‌ویش سه‌رۆكى وه‌ها وه‌سف كردووه كه یه‌كێكه له كه‌سه زه‌ریفه‌كان كه ده‌كرێت قسه‌ى له‌گه‌ڵ بكرێت.
سه‌رۆك جارێك باسى له‌وه كرد كه له زانكۆ عاشق بووه و په‌یوه‌ندییه‌كه‌شى جددى بووه. سه‌رنه‌كه‌وتنى ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش وایكردووه كه زه‌واج نه‌كات.
كه‌چى هه‌ندێك وا ده‌گێڕێنه‌وه ره‌به‌نى سه‌رۆك به‌هۆكارى هه‌ندێك یاده‌وه‌رى منداڵییه‌وه هه‌بێت. ئه‌ویش له‌و كاته‌یه كه باوكى له‌سه‌رده‌مى دیكتاتۆر ماركۆس كه‌وتۆته زیندانه‌وه. باس له‌وه ده‌كات كه كه‌سێك له‌گه‌ڵ باوكى له‌زیندان بووه كه‌چى هاوسه‌ریشى هه‌بوه به‌ڵام له‌ماوه‌ى پێنج ساڵدا كه‌س سه‌ردانى نه‌كردووه. سه‌رۆكى فلیپینى ژیانى خۆى به سه‌خت وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵى” ژیانم ئاسان نییه. هه‌موو كه‌سێكیش ناتوانێ به‌رگه‌ى فشاره‌كانى بگرێت”.
له رۆژنامه‌ى” العرب” وه‌رگیراوه
سه‌رۆكى فلیپین ره‌به‌نه و به‌دواى ژن ده‌گه‌ڕێت
0
Share.